پرۆژەی ئازیزان
لەبارەی بەشی ئازیزانەوە
به‌شی ئازیزان و بێ هاوژینان ، یه‌كێكه له به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ، له ساڵی 2012 له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكدا به ئاماده بوونی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگا خێرخوازی بارزانی رێزدار (مسرور بارزانی) ده‌ست به كاره‌كانی خۆی كردووه . كاری له پێشینه ئه‌م به‌شه بریتی یه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له گشت بواره‌كانی (مادی -په‌روه‌ده‌یی -ته‌ندروستی -خۆشگوزه‌رانی ) بۆ گشت چین و توێژه‌كانی (ئازیزان – خانه‌واده‌یی فه‌قیر – خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت – بێ سه‌رپه‌رشتان و به‌ساڵاچووان – ئاوارە وپەنابەر و هتد ). ئه‌م به‌شه، به‌رده‌وامە له پێشكه‌شكردنی هاوكاری كاش و خزمه‌تگوزارییەكانی دیكەی وەكو ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، ره‌خساندنی كات بۆ دڵخۆشكردنی ئازیزان و كه‌سوكاریان.
پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان
بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی لە ڕێی خول و سیمینار و مۆبایل ئەپڵیکەیشنی ئازیزان Azizan .
ئامانج لێی پێگەیاندنی تاکێکی بەرهەمدار و نیشتیمان پەروەرە.
کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان
- دروستکردنی مۆبایل ئەپڵیکەیشنی ئازیزان Azizan (سکان)
- پێشکەشکردنی 67 سیمینار و خولی ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ 4.044 ئازیز‌و خێزانەکانیان لە هەموو نوسینگەکان.
- پێشکەشکردنی ڕێنمایی و پاڵپشتی پەروەردەیی و دەروونی لە بوارەکانی ( ڕێکخستنی شێوازی ژیان و کاتەکانیان، هاندان و فێرکاری هونەرەکانی خوێندن) بۆ 586 ئازیز.
- گەڕاندنەوەی 2 منداڵی ئازیز بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
- چاپکردنی .3000 نامیلکە و برۆشەری ڕۆشنبیری پەروەردەیی
پێکهاتەی ئەپڵیکەیشنی ئازیزان
1-بەشی وانە پەروەردەییەکان
ژمارەی وانەی تۆمارکراو ١٢١ وانە لە ١٨ بواری جۆراو جۆردا.
بە بەشداری ٤١ مامۆستای زانکۆ لە زانکۆکانی (سەلاحەددین، سۆران،سلێمانی،دهۆک،کۆیە).
2-بەشی ڕاوێژبکە
وەڵامدانەوەی داواکاری و پێشکەشکردنی ڕاوێژ بۆ چارەسەرکردنی گرفتە دەروونی و پەروەردەییەکانی ئازیزان
3-بەشی بەهرە و زیرەکی
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زیرەکی جۆراوجۆر و دەستنیشانکردنی بەهرەی ئازیزان و پاڵپشتیکردنیان.
4-لەبارەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە.
زانیاری لە بارەی کار و پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
5-بەشی هەژماری من
زانیاری کەسی و ئاگادارکردنەوەی ئازیزان لە کاتی هاتنی موچەکانیان و ئاگادارکردنەوە گشتییەکان