هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە زیانمەندانی لافاو لە موسڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دەم داوای هاوکاری ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی کەمپەکانی نەمروود و سەلامییەوە دەچێت و هاوکاری خێرا دەگەیەنێتە ١٠٠٠ خێزانی ئاوارەکان کە بە هۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

دوابەدوای لافاو و دووجار ئاوارەبوونەوەی زیاتر لە ١٦٠٠ خێزانی نیشتەجێی کەمپەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا، قایمقامی شارۆچکەی ناوەندی موسڵ لە راگەیێندراوێکدا بانگەوازی بۆ سەرۆک بارزانی کردبوو بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی کەمپەکانی سەلامییە و نەمروود، کە بەهۆی بارانەوە بەر لافاو کەوتبوون.

دواتر دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەدەم بانگەوازەکەوە هات و یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی گەیاندە کەمپەکانی نەمروود و سەلامییە. ١٦٠٠ خێزانی ئاوارەی موسڵ و دەوروبەری لە هەردوو کەمپی نەمروود و سەلامییە لە سنووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێن، لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی باران و لافاوەوە زیانی زۆریان بەرکەوتبوو، هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە پێداویستییەکانی زستان و خوارکی لەخۆی گرتبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٢/٢٠١٨ بەسەر ئاوارەکان دابەشکرا.

بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی بڕیاریدا بە هاوکاریکردنی خەڵکی زیانلێکەوتووی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، هاوکاری خێرامان گەیاندە خەڵکی ناو کەمپەکانی نەمروود و سەلامیە کە پتر لە ١٦٠٠ خێزان تیایاندا نیشتەجێیە. دوابەدوای لافاوەکە خەڵکەکە لە قوتابخانەکاندا نیشتەجێکراون.” هەروەها لە درێژەدا گوتی: ” هاوکارییەکانمان پێکدێت لە جلوبەرگ، بەتانی، خاوێنکەرەوە و پێداویستی خۆراکی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنیان”

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە