٤ ساردکەرەوە بۆ بانکەکانی خوێنی کوردستان دابین دەکرێت

کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بەشداری دەکەن

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی (هیس، ئیدنبۆرگ دایرێکت ئەید و گلۆباڵ سەمارتیان ریسۆرس) ساردکەرەوەی بەستەڵەکی پلازمایان بۆ هەڵگرتنی خوێن پێشکەشی بانکەکانی خوێنی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ رێکەوتی 16/10/2018 لە سەنتەری بانکی خوێنی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک و کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی هەولێر ٤ ئامێری ساردکەرەوەی بەستەڵەکی پلازما پێشکەشی بانکەکانی خوێن لە هەرێمی کوردستان کران.

هەر لەو رۆژەدا کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاریکردنی نەخۆشەکان، لە سەنتەری بانکی خوێنی هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان بەڕێوەبرد.

 

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest