دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ژمارەیەک پەنابەری ئۆکرانی دەکات

 له‌ چوارچێوه‌ی كار و پرۆژه‌‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ وڵاتانی دونیا و له‌ دوای دروستبوونی قه‌یرانی مرۆیی له‌ ئۆكرانیا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێت به‌ به‌شێك له‌ په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا كه‌ ڕوویان له‌ وڵاتی سویسرا كردووه‌.  
◦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ ته‌واوی كار و پرۆژه‌كانی دروشمی مرۆڤبوون و هاوكاری مرۆژه‌كان دوور له‌ هه‌ر جیاكارییه‌ك كردۆته‌ پره‌نسیپی سه‌ره‌كی كاره‌كانی ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌وڵمانداوه‌ له‌ هه‌ر كونجێكی ئه‌م جیهانه‌ خه‌ڵكانێك پێویستیان به‌ هاوكاری بێت خزمه‌تێكی بچوكیان بكه‌ین و به‌شێك له‌ ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌ پێی توانا. ئه‌مجاره‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رێگه‌ی هاوبه‌شه‌كانی له‌ وڵاتی سویسرا هه‌ستاوه‌ به‌ هاوكاری گواستنه‌وه‌و جێگیركردنی 124 ئۆكرانی بۆ شاری تۆیفنی سویسری ‌ تا ساتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئۆكرانیا ئه‌م 124 كه‌سه‌یان گواستۆته‌وه‌و ته‌واوی پێداویسیه‌كانی ژیانیان بۆ دابینكراوه‌.  
له‌ هه‌مان كاتدا له‌ سنوره‌كانی نێوان ئۆكۆانیا و رۆمانیا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شمان رێكخراوی ئێڵ ئۆ جی ئه‌ڵمانی سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی سه‌ره‌تایین بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ئۆكرانیاوه‌ ڕوو له‌ وڵاتی رۆمانیا ده‌كه‌ن.  

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest