پرۆژه‌ی دابینكردنی پێداویستی ناوماڵه‌

یه‌كێكی تر له‌ پرۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، بریتییه‌ له‌ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ناوماڵه‌ بۆ خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆ و ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خۆی له‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ناوماڵ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ وه‌كو هۆكارێك بۆ دروستكردنی خۆراك و هه‌روه‌ها پێداویستی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ به‌كاردێت.

له‌م پرۆژه‌یه‌دا له‌ساڵی (2018) توانراوه‌ هاوكاری پێشكه‌ش به‌ (5000) خێزان كه‌ ده‌كاته‌ (24700)كه‌س بكرێت و بڕی گوژمه‌ی دابینكراو بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتی بووه‌ له‌ (150000$) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له‌ رێككه‌وتی (1/1/2018 تاكو 31/12/2018) به‌ڕێوه‌چووه‌.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە