پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كان

یه‌كێكی تر له‌ پرۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك رێكخراوی جیهانی له‌نێو كه‌مپه‌كاندا ئه‌نجامیده‌دات، پرۆژه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌زۆربه‌ی زۆری كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك جێبه‌جێكراوه‌. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌و ره‌وشه‌ ناوخۆشانه‌ی كه‌ له‌كاتی ئاواره‌ییاندا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌رقاڵكردنیانه‌ به‌ ئیشوكارێكی نوێ و ده‌رخستنی تواناكانیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خول و به‌رنامانه‌ی كه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كران. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی گرنگ ده‌بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، واتا به‌شێكی زۆری دانیشتوانی كه‌مپه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌شداربوونیان له‌ خول و راهێنانه‌كاندا ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی پیشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆیان.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هه‌وڵی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و تواناداركردنی كۆمه‌ڵگا ده‌دات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، 22 سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنانی پیشه‌ی، فێركردنی منداڵان، خولی سه‌رتاشین و هۆشیاری، به‌تایبه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانیی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان، زۆربه‌ی چالاكیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بردرێت به‌ته‌نها، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك هاوبه‌شی سه‌نته‌ره‌كان هه‌ن كه‌ هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له‌ چالاكیه‌كاندا كه‌ ئه‌مانه‌ن: كوێت، ڕیلیف، PAO، Green Kids، JIM NET، Fire، Light Candle، Green Kids, JIM NET, Fire, Light Candle, UNICEF, Dutch Catholic Church, TDH, Goethe Institute, UPP, TGH, M Select, IOM, Bring Hope, Intersos, RCs, ACTED, Alamal, UNHCR, QUDRA, OIFP, Tuefen Swiss, IMOK . ژماره‌ی چالاكیه‌كانی سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كان بۆ ساڵی (2018) (783) چالاكی بووه‌ و (148،178) كه‌س سوودمه‌ند بووه‌.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە