كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاگادار دەكەینەوە، بە خۆشحاڵییەوە نەخۆشخانەی (ئەربیل ئینتەرناشناڵ) لە هەولێر بە نووسراوی فەرمی ڕایگەیاندووە، ئۆفەرێکی تایبەتیان بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، بۆ کارمەندانی دەزگا هەیە. ئەم ئۆفەرە بۆ ئەوە دانراوە، کە کارمەندەکان بەرزترین کوالێتیی بە نرخێکی گونجاو چاودێری و چارەسەری پزیشكی وەربگرن.
دشكاندنەكان بریتین لە:
• داشکاندنی 30% لە خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە و تیشک: ئەم داشکاندنە بۆ هەموو پشکنینەکانی دەستنیشانکردن و تیشك دەگرێتەوە، وەکوو پشکنینی خوێن، MRI، سی تی سکان، تیشکی ئێکس و سۆنەر.
داشکاندنی30 % لە سەرجەم ڕێکارەکانی نەشتەرگەری، بە مەرجێک حاڵەتەکان بە ناوی نەخۆشخانەی (ئەربیل ئینتەرناشناڵ) تۆمار بکرێن، نەک بە پزیشکی نەشتەرگەری، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی چاودێریی گشتگیر بۆ کارمەندەکان.
داشکاندنی 30٪ بۆ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دوای وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكە (داخڵبوون) و ER، بە مەرجێک حاڵەتەکان لەژێر ناوی نەخۆشخانەی (ئەربیل ئینتەرناشناڵ) تۆمار کرابن.
ئەو ئۆڤەرە دەستنیشانکردنی پێش نەشتەرگەری، خودی نەشتەرگەری، چاودێریی دوای نەشتەرگەری و خزمەتگوزارییەکانی دوای چاکبوونەوە لەخۆ دەگرێت، بەڵام داشکاندنەکە ئەو دەرمانانە، یان هەر خزمەتگوزارییەکی دەرەکی ناگرێتەوە کە لە دەرەوەی نەخۆشخانەكە دەكرێن. مەرجی داشكاندنەكانیش ئەوەیە، لە کاتی تۆمارکردندا ناسنامەیەک پێشکەش بکەن، کە بیسەلمێنێت لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاردەکەن.
نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »