دروستکردنی نەخۆشخانەی شنگال ٢٠١٣

بەمەبەستی هاوکاریکردنی دانیشتوانی شنگال لە رووی تەندرووستییەوە، لە رێککەوتی ١٦/٦/٢٠١٣ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و هاووڵاتیانی شارەکە، بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای شنگال کردەوە، بیناکە لە رووبەری ٢٦٠٠ مەتر دووجا بە تێچووی ٦٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی درووستکرابوو، بنکە تەندرووستییەکە جگە لە بەشە سەرەکییەکانی، هاوکات لە تاقیگە و زووری تیشک و دەرمانخانە پێکهاتبوو و بە دوو کاتی ئێواران و بەیانیان کاری تێدا دەکرا و نەخۆشیان چارەسەر دەکرد.
هەروەها لە بنکەکەدا ژووری مانەوەی پزیشکیش دروستکرابوو بۆ ئەوانەی لە شوێنی دوورەوە دەهاتن، بنکە تەندرووستییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هێمن گرووپ دروستکرابوو.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە