پرۆژه‌ی خواردنی گه‌رم

ژه‌مه‌ خواردنی گه‌رم به‌ به‌شێكی گرنگی سێكته‌ری خۆراك داده‌نرێت، به‌وه‌ی ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی ده‌بنه‌وه‌، سه‌ره‌تا پێویستیان به‌ خۆراك ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی (FRRME) به‌بڕی (24000$) و له‌ رێككه‌وتی 1/1/2018 تاكو 31/12/2018) له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی چێشتخانه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ تیایدا رۆژانه‌ دوو جار ژه‌مه‌ خواردنی گه‌رم بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی ناله‌باری ناوچه‌كانیان روویان له‌كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كرد تاكو خێوه‌ت و پێداویستی ناوماڵه‌ و پێداویستی دروستكردنی خواردنیان وه‌رده‌گرت، له‌لایه‌ن ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ رۆژانه‌ خواردنی گه‌رمیان پێده‌درا. له‌م پرۆژه‌یه‌دا 9445 كه‌سی سوودمه‌ند سوودمه‌ندبوون.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە