لافاو لە باشووری عێراق

لە رێککەوتی ٥/٥/٢٠١٣ بەهۆی کارەساتێکی سرووشتییەوە بەنداوی (وتریە)ی نێوان پارێزگای میسان و واست و زیقار، هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە (١٥) گوندی ئەو ناوچانە ژێر ئاوکەوتن، دەستبەجێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئەو شارانەدا، لە رێککەوتی ٩/٥/٢٠١٣ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵمەتی ناردنی خۆراک و پێداویستی ناوماڵەی بۆ لێقەوماوانی ئەو شارانە راگەیاند کە خۆی لە ١٣ ترێلە دەبینیەوە و پاش رۆژێک بەڕێکەوتن، کاروانەکە گەیشتە شوێنی رووداوەکان و هاوکارییەکان بەسەر (٧٥٠) خێزاندا دابەشکرا.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە