ناردنی ھاوكاری و خۆراك بۆ رۆژئاوای كوردستان

پاش تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی و ئاسایشی وڵاتی سووریا و گەیشتنی ئاڵۆزییەكان بە شارە كوردنشینەكانی ئەو وڵاتە .دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ رێگریكردن لە رووداوێكی گەورەی مرۆیی کە بەھۆی نەبوونی خۆراكەوە لەساتەوەختدا بەرۆكی دانیشتوانی ئەو شارانەی گرتبوو، دەزگا بڕیاریدا ھاوكاری خۆراكی بگەیەنێتە ناوچەكە .

لەچوارچێوەی كەمپینی خێرخوازیی و مرۆیی لەشاری هەولێر دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و دەستەی وەبەرھێنان و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ھەولێر و خەڵكی ھەولێر لەرێككەوتی ١٨/٣/٢٠١٣  (١٨٠٠) تۆن خۆراك و پێداویستی بۆ رۆژئاوای ئاوای كوردستان كە پێكھاتبوو لە ٨٢  ترێلە كۆكرایەوە و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەپاركی شەھید سامی عەبدولەەحمان وردەكاری ھەڵمەتەكە راگەیەندرا كە بە گەورەترین ھەڵمەت لەسەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دادەنرا لەڕێگەی بارھەڵگرەكانەوە گەیەندرانە خاڵی سنووری پەڕینەوەی پیشخابور و لەڕێگەی بەلەمەوە ھاوكارییەكان گواسترانەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان و دابەشكرا بەسەر دانیشتوانی شارەكانی (قامیشلۆ، دێرك، عامودا، كۆبانێ و عفرین).

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە