پڕۆژەی دابەشکردنی خۆراکی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە دۆمیز

پرۆژەكە لە كۆتایی ساڵی 2012 بە دابەشكردنی ئازووقە بۆ پەنابەرانی كوردی ڕۆژئاوا لە دۆمیز دەستی پێكرد، خۆراکی دابەشکراوی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێكخراوی جیھانی خۆراك WFP دابین كرابوو و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی فریاگوزاری ئیسلامی جیھانی IRW جێبەجێیان دەكرد.

لە مانگی 1/ 2013 نیوەی پەنابەران ئازوقەیان پێدرا و بۆ نیوەكەی دیکەیان ڤاوچەری 31 دۆلاری بۆ ھەر پەنابەرێك بۆ كڕینی خۆراك تەرخانكرابوو. لەو مانگەدا سودمەندانی ڤاوچەر 12646 پەنابەر بوو و لەكۆتایی مانگی 12/2013 ژمارەی پەنابەرانی سودمەند بوو گەیشتە 68397 كەس، كۆی گشتی ئەو بودجەیەی كە لەساڵی 2013 دابەشكرا بۆ كڕینی خۆراك بۆ پەنابەران ھەژدە ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی بوو، پرۆژەكە رۆژانە لەلایەن 8 كارمەندەوە جێبەجێ دەكرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest