هاتنی لێشاوی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٣- هاوکاری خۆراکی

گرژی و ئاڵۆزییەكان لە شارەكانی سووریا زیاتر تەشەنەی كرد و بەھۆیەوە خەڵكی شارە نائارامەكان ناچاربوون شارەكانیان جێبھێڵن. شەپۆلی پەنابەربوون بەڕێژەیەكی چاوەڕواننەكراو زیادیكرد، ئەوانەی لە سوریاوە دەھاتنە سنوورەكانی ھەرێمی كوردستان جگە لە خۆیان و ماڵ و منداڵیان ھیچ جۆرە خۆراك و جلوبەرگێكیان لەگەڵ خۆیان نەھێنابوو. ئەمەش ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوەكان و حكومەتی ھەرێمی كوردستانی زیاتر قورس كرد، كە سەرەڕای ئامادەكارییەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەنابەران، بەچەند شێوازێك و بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی تایبەت بە ھاوكاریكردنیان توانرا وەڵامی ئەو شەپۆلە زۆرەی پەنابەران بدەنەوە.

لەگەڵ ھاتنی شەپۆلی گەورەكەی پەنابەران لە 13-14/8/2013 بەرەو ھەرێمی كوردستان، تیمەكانی دەزگا و خۆبەخشانی لەسنووری پێشابور و ئەو شوێنانەی پەنابەران دەپەڕێنەوە بۆ ناو خاكی كوردستان بەتایبەتی له سەر پردی سحێلان و كەمپی باجت كەنداڵان كە وەك كەمپی ترانزێت ئامادەكرابوو بەپێدانی خۆراكی سەرەتایی و كێك و شەربەت و ئاوی خواردنەوە پێشوازییان لێكرا و شەو و رۆژ تیمەكانی لەكاركردندابوون.

خواردنی گەرم: پاش وەرگرتنی خۆراكە سەرەتاییەكان و كۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر لەو ناوچە و شوێنانە ،دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگای چەند چێشتخانەیەكەوە دەستی بە دروستكردنی خواردنی گەرم و دابەشكردنی بەسەر پەنابەراندا كرد، بەتایبەتی لەكەمپەكانی (قوشتەپە -باسرمە- بێخمە – ئاكرێ و گەویلان و كەورگۆسك…).

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە