پڕۆژەی دابینکردنی هاوکاری خۆراکی مانگانە لەگەڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراک

پاش دروستكردنی کەمپەكان و نیشتەجێکردنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە بەدەم داواكاری و خواستەكی زۆری پەنابەرانەوەبوو، ھاوكات بەرزبوونەوەی رێژەی زۆری دانیشتوانی كەمپەكان وایكرد دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی پەیوەندییەكانیەوە بتوانێت لەگەڵ زۆرێك لە رێكخراوە جیھانییە كۆمەكبەخش و مرۆییەكان پردێك دروست بكات لەگەڵ كارئاسانی زیاتر بۆیان لەپێناو خزمەتكردنی پەنابەران. لە رێگەی رێككەوتنێكی ھاوبەش لەگەڵ رێكخراوی ACTED ی فەڕەنسی و پرۆگرامی خۆراكی جیھانی WFP توانرا لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ھاوكاری مانگانە بەسەر پەنابەران لە كەمپەكانی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆكدا دابەش بكرێت.

ئەم ھاوكارییانە كاریگەری ئەرێنی لەسەر رەوشی خراپی پەنابەران دروستكرد و لە مەترسی بەدخۆراكی و نەبوونی خۆراكی پێویستی رۆژانە رزگاریان بوو.
پرۆژە ھاوبەشەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ رێكخراوی ACTEDی فەڕەنسی و پرۆگرامی خۆراكی جیھانی WFP لە کۆتای مانگی 10 /2013 دەستی پێكرد و یەكەم چالاكی كە پێكھاتبوو لە پارسێلی خۆراكی ٧٢ كیلۆیی لە كەمپی كەورگۆسك لەسنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا و چالاكییەكانیش لەڕێگای دروستكردنی تیمێكی 12 كەسی راھێنراو جێبەجێ دەكرا. ئەم پرۆژەیە بەردەوام بوو بۆ ماوەی شەش مانگ لە كەمپەكانی (كەورگۆسك، دارەشەكران، قوشتەپە ،باسرمە و گەویلان)

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە