ناردنی خۆراک بە فڕۆکە بۆ سەر چیای شنگال ٢٠١٤

دوای رووداوەکەی ٣/٨/٢٠١٤ و گیرانی شاری شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، سەدان خێزان ئاوارەی سەر چیای شنگال بوون، چیای شنگال لە هەموو لایەک دەورە درابوو بە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نزیکەی ٦٠٠ منداڵ و پەککەوتە لە برسان و تینوێتی گیانیان لە دەست دا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی فرۆکەی سەربازی عێراقی کە بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە ٥/٨/٢٠١٤ یەکەم باری فڕۆکەی خۆراک لە رێگەی پەرەشوتەوە گەیەندرایە سەر چیای شنگال، کۆی هاوکارییەکان بریتی بوو لە ١٢٠ تۆن خۆراک و پێداویستی و لە ماوەی یەک هەفتەدا لە رێگەی شەش فرۆکەوە گەیەندراوەتە سەر چیای شنگال.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە