گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی شاری کۆبانێ لە تورکیا ٢٠١٤

دوای ‌هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ لە باکووری سوریا خەڵکێکی زۆر ئاوارە ناو خاکی توریکا و سنووری ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان بوون، لە ٢٤/٩/٢٠١٤ کاروانێکی هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەشداری سەرۆک و جێگری سەرۆکی دەزگا و تیمێک لە کارمەندان گەیشتنە سروج، ئەو کاتە بەشێکی کەمی شاری کۆبانێ خەڵکی سیڤیلی تێدا مابوو، هاوکارییەکان بەسەر خەڵکی ئاوارەبووی ناوخاکی توررکیا دابەشکران. پێداویستییەکان لە رێگەی ١٢ ترێلەوە گواسترابوونەوە، کە پێکهاتبوو لە ٦ هەزار سێت دایبی منداڵان و ٦ هەزار پارسێلی خۆراک و ١٢ هەزار بەتانی و ٦ هەزار کارتۆن سریلاکی منداڵان.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە