ناونیشانی کارکردن: کارمەندی ئامادەکردنی راپۆرت
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن: ١شەممە، تاوەکو پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو ٠٣:٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٠٠،٠٠٠ د.ع.، یەک میلیۆن دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەلایەتی لە خۆ دەگرێت)
رەگەز: هەردوو رەگەز
رێککەوتی راگەیاندن: 27/05/2025
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV)31/05/2025 :
بهرپرسیاریهتیهكان:
- ئامادەکردنی راپۆرتی (هەفتانە-مانگانە-ساڵانە )و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوبەری نوسینگە.
- ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە یەکەکانی نوسینگەی هەولێر لە کاتی پێویست.
- رێکخستنی و بەدواداچونی داتای ناو راپۆرتەکان.
- بەرپرسیارە لە راست و دروستی فایلات و بە ئەرشیفکردنیان.
- بەشداری کردنی لە کار و چالاکیەکانی ئۆفیس.
- پێداچونەوە بە راپۆرتە ئامادەکراوەکانی ئۆفیس.
- هەر کار و ئەرکێکی دیکە کە لە لایەن بەرپرسی راستەوخۆ پیی دەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت..
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی باش
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.