خۆبەخشی
هەلی بوون بە خۆبەخش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی
پێناسەی خۆبەخش
خۆبەخش ئەو کەسەیە كە ئارەزوومەندانە و ئازادانە بێ بەرامبەر ئامادەیە(بەهرە – خزمەتگوزاری – كات)ـی خۆی ببەخشێت بۆ بەرژەوەندی گشتی . كاری خۆبەخشی لە پێناو ئامانجێكە كە خۆبەخش باوەری پێی هەیە و لەگەل پەیام و دیدگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگونجێت .
كاری خۆبەخشی
بریتیە لەو توانایەی كە كۆمەلە كەسێك یان تاکە كەسێك پێشكەشی دەكات بەبێ بەرامبەر وەك بەشداری كردن لە بەهێزكردنی بنەماكانی گیانی هاوكاری و مرۆیی كۆمەڵگە.
خۆبەخشی بەردەوام
لە ڕێگەی گرێبەستێکی 3 تا 6 مانگی لەنێوان خۆبەخش و بەشی سەرچاوەمرۆییەكان، خۆبەخش له دەزگا دەست بە کارکردن دەکات. ئەو جۆرە خۆبەخشە هاوشێوەی کارمەندی فەرمی دەوام دەکات کە پێنج رۆژ لەحەفتەیەك و رۆژانە هەشت کاتژمێرە بۆیە بە هەمان پرۆسەی دامەزراندنی كارمەندان تێدەپەرێت .
خۆبەخشی بەردەوام مووچەی مانگانەی نییە، تەنها بۆ خەرجی هاتووچۆ لە شوێنی نیشتەجێ بوونی بۆ بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە برەپارەیەكی دیاریکراوی بۆ خەرج دەكرێت كە سالانە لە بودجەی سال پەسەند دەكرێت، خواردن و خواردنەوە و مانەوەی لەكاتی چالاكی بەهەمان شێوەی كارمەندان دەبێت .
دوای ئەوەی بێ کەموکورتی(60)رۆژی كاری بەرێكرد ئەوكات مافی ئەوەی هەیە بڕوانامەی خۆبەخشی پێبدرێت كە دەزگا لەمەراسیمێك پێیان دەبەخشێت، دوای تەواو بوونی ماوەی گرێبەستەكە خۆبەخشەكە دەگوازرێتەوە بۆ جۆری خۆبەخشی راهێنراو و ئامادە .
خۆبەخشی ئامادە
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ وەلامدانەوەی قەیرانەكان لە هەموو شارو شارۆچكەكان تیمی خۆبەخشی راهێنراو ئامادەدەكات، لەراهێنانەكان جگەلە بنەماكانی كاری خۆبەخشی، راهێنانیان پێدەكرێت لە بواری وەڵامدانەوەی قەیرانەكان و چۆنەیتی خۆپاراستن و بەهاناوەچوونی خەلك، ئەو جۆرە خۆبەخشییە تەنها لەکاتی پێویست و زۆربوونی کاروچالاکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بانگ دەکرێن. ئەم جۆرە خۆبەخشە دابەشی سەر دوو بەشی سەرەكی دەكرێت بەشی یەكەمیان ئەوانە دەبن كە بە دەست و بازوو بەشداری كاری خۆبەخشی دەكەن و بەشی دووەمیان ئەوانن كە بە بیرو فكریان پالپشتی كارەكان دەكەن و راوێژ پێشكەشی دەزگا دەكەن .
دوای ئەنجامدانی راهێنان بۆ خۆبەخشی ئامادە، دەستنیشانی چالاكترین خۆبەخش دەكرێت لە سنووری شار یان پاریزگا، گروپێكی 20 كەسی لە هەر شارێك ئامادە دەكرێت لەسەر چۆنیەتی گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری. دەزگا سود لەتواناكانی ئەوان وەردەگرێت لەكاتی پێویست، بەڵام بەشێوەی دیاریكراو دەوامی فەرمی ناكەن. بۆ هەر ڕۆژێکی دەوامکردن بڕی 10،000 (دە هەزار دینار) یان بۆ دابین دەکرێت وەك خەرجی هاتن و چوون جگە لەخواردن و خواردنەوە كە هەمان مافی كارمەندانیان دەبێت .
بەشی سەرچاوە مرۆییەكان بروانامەی خۆبەخشیان پێشكەش دەكات دوای ئەوەی ٣٠ سی ڕۆژی كاری بەرێكرد .
خۆبەخشی دەرەوە
دەزگا هاوكار دەبێت لە كاركردنی خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لە كاری خۆبەخشی. بە پێشكەش كردنی داوكاری لەلایەن خۆبەخشەكە دەزگا هەڵسەنگاندن بۆ توانا و ئەزموون و مەبەستی خۆبەخش دەكات، هەروەها خۆبەخش پێویستە راپۆرتی(CBR)پێشكەشی دەزگا بكات ئەوكات بریار لەسەر وەرگرتنی خۆبەخشەكە دەدرێت. لە هەندێک باردا ئەگەر دەزگا پێویستی پێی هەبوو خەرجی تكێتی فرۆكە و شوێنی مانەوەی شەوانە و تێچووی ڤیزا بۆ خۆبەخشتانی دەرەوەی وڵات دابین دەكات .
خۆبەخشی قوتابی
قوتابیانی قۆناغی كۆتایی خوێندن كە مەرجیان بۆ دانراوە بۆ وەرگرتنی بروانامە دەبێت راهێنانی هاوینە بكەن وەك خۆبەخشی قوتابی هەژمار دەكرێن. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیچ موچەیەك یان هاوكارییەكیان پێنادات تەنیا دەتوانن سودمەندبن لەو خواردن و خواردنەوەی كە بۆ كارمەندانی دەزگا دابیندەكرێت بێبەرامبەر. بەشی سەرچاوەمرۆییەكان بروانامەی خۆبەخشی نابەخشێتە ئەم جۆرە خۆبەخشانە، بەڵام بەڵگەنامەی راهێنانی هاوینەیان بۆ پردەكاتەوە كە لە شوێنی دیاریكراو ئاراستەی دەزگای خێرخواازیی بارزانی كراوە. دوای وەرگرتنی نووسراوی فەرمی لە ناوەندی خوێندن بۆ دەزگا مافی بەشی سەرچاوە مرۆییەكانە پێش وەلامدانەوەی نووسراوی قبولكردن لێكۆلینەوە بكات لە خوڕەوشتی قوتابی كە بگونجێت لەگەل یاساكانی دەزگا.
مەرجەكانی بوون بە خۆبەخش لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی
- تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت
- باوەڕی تەواوی بە کاری خۆبەخشی و هەرەوەزی هەبێت.
- ناکرێ خۆبەخش هیچ تاوانێکی ناوبانگ زڕاوی کردبێ یان لەبەر بێڕەوشتی زیندانی کرابێ.
- ناكرێت تاوانبار كرابێت بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان لایەنگری گروپی توندرەو و تیرۆربێت.
- باری دەرونی تەواوبێت و كەسێكی لەسەر خۆبێت .
- بەپێی یاساكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆبەخشی بەردەوام نابێت خزمی پلە(1- 2-3)ی لە دەزگا هەبێت.
مافە گشتیەكانی خۆبەخش
لە کاتی ئەرك دا خۆبەخش هەموو مافەکانی کارمەندی فەرمی دەبێ.
- مافی ئەوەی هەیە مۆڵەتی نەخۆشی وەربگرێت و لە پشووە فەرمییەکانیش هاوشێوەی کارمەندی فەرمی دەوام نەکات.
- مافی ئهوهی ههیه له چالاكی و كۆڕ و كۆنفرانس و بهرنامهی كاری دهزگا بهشداربێت.
- مافی ههیه له خول و راهێنان و وۆركشۆپ و مهشقی مهیدانی دهزگا بهشداربێت.
- لە کاتی دامەزراندن، بۆ پۆستێكی بەتال وهك كارمهند لە دەزگا(5)نمرەی قۆناغی چاوپێكەوتنی بۆ هەژمار دەكرێت.
- خۆبەخشی(بەردەوام و ئامادە)بەپێی بڕی دیاریكراو هاوكاری ماددی وەردەگرن.
- مافی وەرگرتنی بروانامەیان هەیە لە مەراسیمێك كە دەزگا لە سالێكدا (3) جار رێكی دەخات.