هەلیکار – فۆکەڵ پۆینتی گشتی

ناونیشانی کارکردن:  فۆکەڵ پۆینتی گشتی لە پڕۆژەی هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار:  سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند:  هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٩/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ١٣/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ.

 کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:

  ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.

  ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:

  • میدیا و سۆشیاڵ
  • ڕۆژنامە نووسان
  • مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
  • مامۆستایانی قوتابخانەکان
  • مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
  • هونەرمەندان
  • وەرزشوانان
  • ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی

   أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • هەماهەنگیکردن لەگەڵ وانەبێژ و فۆکەڵ پۆینتەکانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەوقاف بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانی پرۆژەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم داتاو زانیارییەکانی تایبەت بە ڕاهێنان و ناردنی بۆ بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ.
  • ئاماددەبوونی لە کاتی ڕاهێنانەکاندا بە مەبەستی ئاسانکاریکردن و چاودێری.
  • هەماهەنگیکردن لەگەڵ فۆکەڵ پۆینتی میدیا و سۆشیاڵ میدیایی پرۆژەکە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هەر ڕاهێنانێک لە میدایا و سۆشیاڵ میدیا.
  • بەشداریکردن لەسەرجەم چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتیمانی روبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
  • هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی قوتابخانەکان و زانکۆ و پەیماناگاکان و وەزارەتی ئەوقاف.
  • ناردنی زانیارییەکان  و ڕاپۆرت بۆ بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی پڕۆژەکە.
  • جێبەجێکردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.

  بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس بەلایەنی کەمەوە

 بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی هەبێت لە بوارەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیکردن.
  • لێهاتووی هەبیت بۆ نوسینی راپۆرت
  • شارەزایی پەیوەندیکردنی لەگەڵ کەسانیتر هەبێت
  • توانای ڕێکخستنی کات و چالاکییەکان
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).

 زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

  تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest