‌هەڵمەتی نیشتیمانی رووبەرووبوونەیوەی ماددەی هۆشبەر

پڕۆژەی هەڵمەتی نیشتیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان

کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بە گشتی و گەنجان ولاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و کەسانی توشبوو بە خراپ بەکار‌ینانی ماددەکان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگەی کەناڵەکانی میدیا و سۆشیاڵ ،ڕۆژنامە نووسان ، مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)، مامۆستایانی قوتابخانەکان، مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، هونەرمەندان، وەرزشوانان، و ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەنجام ئەدرێت.
هەموو ئەو چالاکییانەی لەم پرۆژەیەدا ئەنجام دەدرێن بریتین لە:


چالاکی قوتابخانەکان:

  • ئەنجامدانی خول و ڕاهینان بۆمامۆستایانی قوتابخانەکانی سنووری هەموو پارێزگاکانی کوردستان کە لە رێگای ئەوانەوە زانیاری دروست بگاتە دەستی قوتابییان و هۆشیار بکرێنەوە دەربارەی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان.
  • ئەنجامدانی سیمیناری هۆشیاری تایبەت بۆ سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکانی قوتابخانەکان
  • بڵاوکردنەوەی پروشەر و پۆستەر لە هەموو قوتابخانەکان.
  • چالاکی زانکۆکان:
  • ئەنجامدانی خول و ڕاهێنان بۆ مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەربارەی زیان و مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان، تاوەکو قوتابییان هۆشیاربکرێنەوە لە ڕێگەی مامۆستاکانیان لە زانکۆ و پەیماناگاکانی هەرێمی کوردستان
  • ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپی زانستی لە زانکۆ و پەیماناگاکان بۆ قوتابیان و مامۆستایان
  • بڵاوکردنەوەی پروشەر و پۆستەر لە زانکۆ و پەیمانگاکان.
  • چالاکی تایابەت لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکاندا.
   چالاکی مامۆستایانی ئایینی:
  • ئەنجامدانی ڕاهێنان و وۆرکشۆپی زانستی بۆڤمامۆستایانی ئاینی و زانیاری پێدانیان دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان تاوەکو لە وتاری هەینی و بۆنە تایبەتەکاندا هۆشیاری بدرێتە خەڵکی دەربارەی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان و گرنگی ئەم پرۆژەیە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.
  • چالاکی میدیا و سۆشیاڵ میدیا:
  • لە ڕێگەی سپۆتی میدیایی زانیاری بڵاودەکریتەوە لە هەموو کەناڵە راگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا، بە تایبەت لە کەنەڵە بەناوبانگەکانی کوردستان. پۆستی هۆشیاریش لە ڕێگای پلاتفۆرمە بەناوبانگەکان بڵاو دەکرێنەوە یان بە هاوکاری لەگەڵ کەسە دیارەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
  • دروستکردنی ڤیدیۆی جۆراوجۆر لە ڕێگای کەسانی پسپۆڕ و هونەرمەندان و وەرزشکاران و مامۆستایانی ئایینی و..هتد، کە هەموویان پەیامی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان بگەیەنن و خەڵکی هۆشیار بکەنەوە.
  • بەرنامەی تەلەڤزیۆنی جۆراوجۆر
   چالاکی ناو کۆمەلگا:
  • لە ناوکۆمەلگەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی هۆشیاریکردنەوەی کۆمەلگە وەک ( بڵاوکردنەوەی بروشەر و پۆستەر لە شوێنە گشتییەکان، ئەنجامدانی کەمپەین و چالاکی هونەری و وەرزشی لەسەر جادە و پارک و مۆڵەکان).
  • چالاکی تری جۆراوجۆر.
  • سێکتەرەکانی تر:
  • گەیاندنی پەیامی هۆشیارکردنەوە و زانستی دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان لەڕێگەی هەموو سێکتەرە جیاوازەکانەوە کە ڕۆڵیان هەیە لە هۆشیارکردنەوە، وەک (هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، پارێزەران، هتد…).