دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە زانکۆی سۆران خولی ئاراستەکردنی تواناکان بەرەو بازاڕی کار دەكاتەوە

نووسینگەی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریي بەڕێز پارێزەر سەفین یاسین، لە ڕێكەوتی 1\9\2025 لە زانکۆی سۆران، خولێكی لە بارەی ئاراستەکردنی تواناکان بەرەو بازاڕی کار بۆ قوتابیانی زانکۆ كردەوە. خولەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە یەكەم ڕۆژی خولەكەش وتاری بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەلایەن بەڕێز كارزان نووری ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خوێندرایەوە. كە تێیدا جەخت لەوە كرایەوە، هەماهەنگیی زیاتری نێوان ڕێكخراوەكانی مرۆیی و ناوەندە ئەكادیمییەكان بۆ كاری پێكەوەیی و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش، لە دەستەبەركردنی داهاتوویەكی گەشتر بۆ قوتابیان ڕۆڵێكی ئەرێنی و زۆر كاریگەری دەبێت، بەتایبەتی لە بواری ئاراستەکردنی تواناکانی قوتابیانی زانكۆ بەرەو بازاڕی کار، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن كار و بتوانن هەم خزمەتی خۆیان و هەم خزمەتی كۆمەڵگە و نیشتمانی خۆیان بكەن.
هەروەها بەڕێز د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران، لە وتارەكەیدا تیشكی خستەسەر گرنگیی ئاراستەکردنی تواناکانی قوتابیان بەرەو بازاڕی کار و سوپاس پێزانینی خۆیشی لە هەمبەر بەڕێوەبەرانی ئەو چالاكییە دەربڕی.
هەر یەك لە بەڕێزان سەرۆ قادر سەرۆکی ئینستیتیۆتی توێژینەوە و گەشەپێدانی کوردستان و ستاڤ ئاسۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پانێلێكدا رێكارەكانی ئاراستەکردنی تواناکانی قوتابیانی زانكۆیان بەرەو بازاڕی کار بۆ ئامادەبووان تاوتوێ كرد.

ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest