ناونیشانی کارکردن: ڕاهێنەری بەبازاڕکردن و بەڕێوەبردنی کار – پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٢:٣٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: (ئاکرێ، ئامێدی و سێمێل)
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٣ کارمەند
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٦/١٠/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٣٠/١٠/٢٠٢٥ کاتژمێر ١:٠٠ ی نیوەرو.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- پێشکەشکردنی ڕاهێنان لەسەر بازاڕکردن و پلاندانانی بازرگانی و نرخدانان و فرۆشتن بە شێوەیەکی سادە و پراکتیکی.
- یارمەتیدان لە دروستکردنی بیرۆکەی بازرگانی و پلانی بازرگانی و ستراتیژی فرۆشتن بۆ بەرهەمەکان.
- فێرکردنی چۆنیەتی پەرەپێدانی بەرهەمەکان، دیزاینکردنی پاکەتەکان، و باشترکردنی پێشکەشکردنی بەرهەمەکان بۆ ڕاکێشانی کڕیاران.
- ڕاهێنانی بەشداربووان بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ ڕیکلامکردن و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان.
- ڕێنماییکردنی بەشداربووان لە حیسابکردنی تێچوون، بودجە، و بەڕێوەبردنی قازانج بۆ بەڕێوەبردنی کارە بچووکەکان بە شێوەیەکی کاریگەر.
- هاوبەشکردنی زانیاری و ڕەوتەکانی بازاڕ بۆ یارمەتیدانی بەشداربووان لە پێداویستییەکانی کڕیار و دەرفەتەکانی فرۆشتن تێبگەن.
- پشتگیریکردنی بەشداربووان لە پەیوەندیکردن لەگەڵ دوکان و بازاڕ و کڕیاران بۆ زیادکردنی فرۆشتن. هەڵسەنگاندنی توانا و پێشکەوتنی سوودمەندان لە ڕێگەی تاقیکردنەوە.
- تۆمارکردنی ئامادەبوونی سوودمەندان، چالاکییە ڕۆژانەکان و ئەنجامەکانی ڕاهێنان بە وردی.
- هەر ئەرک و کارێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخو پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بە لایەنی کەمەوە
- ئەو کاندیدانەی کە بڕوانامە و ئەزموونی سەلمێنراویان هەیە لە بواری بازرگانی، ڤیزیبلیتی، فرۆشتن، پەرەپێدانی بازرگانی، یان ڕاهێنانی بازرگانی
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
- ئەزموونی سەلمێنراو لە بواری بازاڕکردن، فرۆشتن، پەرەپێدانی بازرگانی، بەتایبەتی پەیوەست بە خۆراک یان بەرهەمە ناوخۆییەکان.
- زانیاری بەهێزی هەبێت لەسەر براندکردن، نرخدانان، بانگەشەکردن، و شیکاری بازاڕ.
- توانای ڕاهێنانی بەشداربووان لەسەر پلاندانانی کار و حیسابکردنی تێچوون و بەڕێوەبردنی قازانج.
- ئەزموونی هەبێت لە بواری دیجیتاڵ مارکێتینگ و پەرەپێدانی سۆشیال میدیا بۆ باشترکردنی بینینی بەرهەم و پشتگیریکردنی فرۆشتنی ئۆنلاین.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


