هەلیکار – یاریدەدەری پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار

ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٢:٣٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار:  ( ئاکرێ، ئامێدی و سێمێل)
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٣ کارمەند
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٦/١٠/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٣٠/١٠/٢٠٢٥ کاتژمێر ١:٠٠ ی نیوەرۆ.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • هاوکاریکردنی بەڕێوەبەری پرۆژە لە پلاندانان و هەماهەنگی و جێبەجێکردنی هەموو چالاکییەکانی پڕۆژەی “خۆماڵی و بەرهەمدار “، کە گرنگی بە بەرهەمی ناوخۆیی، ئاوچنیانی سەوزە و میوە، پرۆسێسکردن، و بەهێزکردنی ئابووری ژنان دەدات، دڵنیابوون لەوەی کە کارەکان بەپێی پلان و کاتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن.
  • کۆکردنەوە، ڕێکخستن و پاراستنی هەموو بەڵگەنامەکانی پرۆژە، لەوانە لیستی ئامادەبوون، لیستی سوودمەندان، تۆمارەکانی کڕین و ڕاپۆرتەکان.
  • تۆمارکردنی چالاکییە ڕۆژانەکان و دڵنیابوون لە بەڵگەنامەکردنی وردی هەموو ڕاهێنانەکان، سەردانە مەیدانییەکان، بەرهەمهێنان و کارەکانی تری پرۆژە.
  • دڵنیابوون لەوەی کە هەموو فایلەکانی پڕۆژەکە بە دروستی ئەرشیف کراون، دۆزینەوەیان ئاسانە و ئامادەن بۆ وردبینی و چاودێریکردن و پێداچوونەوە لە هەر کاتێکدا.
  • کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە بە دابینکردنی داتا و بەڵگەنامەی دروست.
  • گەڕان بەدوای دابینکەری گونجاو، و بەراوردکردنی کوالیتی، نرخەکان بۆ پشتگیریکردن لە بڕیارەکانی کڕین و پێداویستییەکانی پڕۆژەکە. دڵنیابوون لە دابینکردنی میوە و سەوزە و کەرەستەی تری پڕۆژە بە کوالیتی بەرز.
  • هەماهەنگی پەیوەندی نێوان ڕاهێنەران، دابینکەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا.
  • هەر ئەرک و کارێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆ پێی رادەسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە (کارگێڕی کار، ئابووری، کشتوکاڵ، زانستەکانی بایۆلۆجی و زانستەکانی کیمیا) یان هەر بوارێکی تری پەیوەندیدار.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
  • کارامەیی بەهێز لە بەڵگەنامەسازی، داخڵکردنی داتا، ڕاپۆرتکردن، و بەدواداچوونی چالاکییەکان.
  • ئەزموون لە بواری دابینکردن , لەوانەش گەڕان بەدوای دابینکەر، و بەراوردکردنی کوالیتی و نرخەکان.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
  • توانای ڕێکخستنی باشی هەبێت لەگەڵ توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پاراستنی تۆماری ورد.
  • شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس (وۆرد، ئێکسڵ، پاوەرپۆینت) و بەڕێوەبردنی داتا بنەڕەتییەکان.
  • توانای پەیوەندیکردن و کارکردنی تیمی بەهێزیان هەبێت

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest