هەلیکار – کارمەندی ئامادەکردنی راپۆرت

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی ئامادەکردنی راپۆرت
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو
ڕۆژانی کارکردن:  ١شەممە، تاوەکو پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو  ٠٣:٠٠ی دوانیوەرۆ.
شوێنی کار:  نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ١،٠٠٠،٠٠٠ د.ع.، یەک میلیۆن دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەلایەتی لە خۆ دەگرێت) 
رەگەز: هەردوو رەگەز
رێککەوتی راگەیاندن: 27/05/2025
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV)31/05/2025 : 

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان: 

  • ئامادەکردنی راپۆرتی (هەفتانە-مانگانە-ساڵانە )و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوبەری نوسینگە.
  • ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت بە یەکەکانی نوسینگەی هەولێر لە کاتی پێویست.
  • رێکخستنی و بەدواداچونی داتای ناو راپۆرتەکان.
  • بەرپرسیارە لە راست و دروستی فایلات و بە ئەرشیفکردنیان.
  • بەشداری کردنی لە کار و چالاکیەکانی ئۆفیس.
  • پێداچونەوە بە راپۆرتە ئامادەکراوەکانی ئۆفیس.
  • هەر کار و ئەرکێکی دیکە کە لە لایەن بەرپرسی راستەوخۆ پیی دەسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی: 

  • بەکالۆریۆس

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە: 

  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت..
  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی باش

زمان: 

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest