ناونیشانی کارکردن: کارمەندی پێشکەوتووی پەروەردە
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ١،٢٥٠،٠٠٠ د.ع، یەک ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
پلە: ٦
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٧/٠٦/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ٢٢/٠٦/٢٠٢٥. کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی بەیانی.
ئەرک و بەرپرسیاریەتی:
- ئامادەکردنی کۆنسێپت و پلانی ئەو پرۆژانەی کە مەبەستیانە جێبەجێبکرێن.
- ئامادەکردنی دەرچەی خەرجییەکان بۆ بودجەی پرۆژەکان.
- هەمەهەنگییەکی کارا لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان کە خزمەتی چالاکییەکانی پرۆژەکە دەکات، لەسەر داواکاری پەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ.
- هاوکاریکردنی بەرپرسی هۆبە لە ئامادەکردنی ڕەشنوسی پێناسەی کاری کارمەندانی پرۆژە نوێیەکان و ناردنی بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان لە ئەگەری نهبوونی پێناسەی کار.
- چاودێریکردنی داتابەیسی پرۆژە جێبەجێکراوەکان بەپێی سێکتەرەکان.
- پێداچوونەوە بە تۆمار و بەڵگەنامەکانی پرۆژەکان بەر لە ناردنیان بۆ ئەرشیف.
- بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت خوولی بۆ بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی کارەکان.
- هەر ئەرک و کارێکی تر کە بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی پێی دەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی لە (٣) ساڵ کەمتر نەبێت کە بواری کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان..
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی باش
- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئاماری.
- کارامەیی سەرکردایەتیکردن.
- توانای شیکردنەوەو بڕیاردان.
- ڕاستگۆیی و جێگای متمانە بێت .
- لێهاتوویی هەبێت لە ئامادەکردن و نووسینی پێشنیارەکانی پرۆژ ( Proposal).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.