ناونیشانی کارکردن: کارمەندی مەلەفی پەروەردەیی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی سلێمانی
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٠/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ١٤/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- چاودێریکردنی چالاکییە پەروەردەییەکانی پەیوەست بە ئازیزانی تۆمارکراو لە دەزگا.
- دروستکردنی داتابەیسی تایبەت بە ئازیزان و سودمەندان بۆ پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەییەکان.
- ئامادەكردنی كۆپی یەدەگی تەواوی داتاكان.
- چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پلانی پرۆگرامی کۆمەڵایەتی و کەیف و خۆشی و کارو چالاکییە جیاوازەکانی پیشکەشکراو بە ئازیزان.
- بەشداریکردن لە دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە ئارەزووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پرۆگرام دەکەن بە شێوەیەک یەکبگرێتەوە لەگەڵ پێداویستی ئازیزان و خێزانەکانیان.
- ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ داواکارییە پێشکەشکراوەکان و کەسانی سوودمەند و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی پاڵپشتکراو بە بەڵگەنامەی پێویست.
- بەدواداچوون بۆ دابینکردنی چاودێری بۆ منداڵانی بێ باوک و بێ ماڵ و حاڵ.
- چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو پلان و پرۆگرامانەی کە لە بەرژەوەندی چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی توانا و بەهرەکانی ئازیزان دایە.
- ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی کارەکان.
- کارکردن لەسەر دامەزراندنی سیمیناری پەروەردەیی بۆ منداڵانی بێ باوک و خێزانەکانیان.
- ئامادەکردنی پرۆگرامی تایبەت بە دەرخستنی بەهرە و داهێنانەکانی ئازیزان لە ڕێگای دانانی پلان بۆ بەروپێشبردن و گەشەپێدانیان.
- هەر كار و ئەركێكی تر كە بەرپرسی ڕاستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە(دەروونزانی، کاری کۆمەڵایەتی، کلینیکەل سایکۆلۆجی و پەروەردەی تایبەت).
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو سال.
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر به ئاستی (باش).
- جێگهی متمانه بێت بۆ پاراستنی نهێنییهكانی داتا و زانیاری.
- ئاگایی ورد له وردهكاری.
- خێرایی له نووسین لهسهر كیبۆرد.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.