هەلیکار – کارمەندی نوژداری لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی نوژداری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  رۆژانی (شەممە  تاوەکو  پێنج شەممە)کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٣:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران / هەولێر
رەگەز: نێر
مووچەی مانگانە: ٥٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆی دەگرێت)
پلە:
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:     ١٠ – ٠٨ -٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV:     ١٤ –  ٠٨ -٢٠٢٥ کاتژمێر(١٢:00)ی نیوەڕۆ.

 

 

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  • ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ حاڵه‌ته‌ له‌ ناكاوه‌كان تا ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نزیكترن نه‌خۆشخانه‌.
  • پشكنین و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان له‌ كارمه‌ندان و سوودمەندبووانی ده‌زگا بۆ حاڵه‌ته‌ ئاسانه‌كان.
  • چاودێریكردنی حاڵه‌تی ته‌ندروستی كارمه‌ندان و سوودمەندبووانی ده‌زگا، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، وه‌ك (ره‌بوو، شه‌كره‌، فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ).
  • ئاماده‌كردن و رێكخستنی لیست بۆ پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان و داو و ده‌رمانی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی به‌ شێوه‌ی خولی، یان له‌ كاتی ته‌واو بوونیان.
  • ئاماده‌كردنی راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان.
  • به‌شداریكردن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و به‌دواداچوونی خۆپارێزیكردنی ته‌ندروستی كارمه‌ندان له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سمیناری ته‌ندروستی.
  • به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی خولی به‌ حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی كارمه‌ندان و سوودمەندبووانی ده‌زگا.
  • بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی پزیشکیی کارمەندان بۆ بابەتەکانی مۆڵەتی نەخۆشی و قەرەبوو.
  • پاراستن و بە نهێنی هێشتنەوەی تایبەتمەندییەتی تەندروستی کارمەندان و سوودمەندبووان.
  • هاوەڵی کردنی نەخۆش ( بە تایبەتی بەساڵاچوو) لە ئەگەری ئاراستەکردنی بۆ نەخۆشخانە.

 

بڕوانامەی زانستی:

– دبلۆمی پزیشكی (پەرستاری) به‌لای كه‌مه‌وه.‌

 

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  •  ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت
  • به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر به‌ ئاستی (زۆرباش).
  • توانای كاركردن له‌ ژێر فشاردا.
  • دەوامکردن بە شێوەی شیفتات لە کاتی پێویستدا.

 

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی ( زۆر باش )خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی ( زۆر باش ) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عربی: به ئاستی (باش ) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest