ناونیشانی کارکردن: کامێرامان و مۆنتێر لە پڕۆژەی هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ د.ع، هەشت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: هەولێر
رەگەز: بۆ هەردوو رەگەز(پێشینە بۆ رەگەزی نێر)
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٢/٠٨/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردن:CV ١٧/٠٨/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی.
کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە:
ناوی پڕۆژە: هەڵمەتی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجان و لاوان بە تایبەتی دەربارەی زەرەر و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانی بەکارهێنەران و ئالوودەبووان بۆ داواکردنی یارمەتی و چارەسەر و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەکان.
ئەم پرۆژەیە لە ڕێگای کەناڵی ئاماژەپێکراو لە خوارەوە ئەنجام ئەدرێت:
- میدیا و سۆشیاڵ
- ڕۆژنامە نووسان
- مامۆستایانی ئاینی (سەرجەم ئاینەکان بە گشتی)
- مامۆستایانی قوتابخانەکان
- مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان
- هونەرمەندان
- وەرزشوانان
- ڕێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- پێداچوونەوە بە سیناریۆ و تۆمارکردن و کەرستەى خاو بۆ بریاردان لەسەر وێنەگرتن و بە پێی ئامانجی پرۆژەکە.
- دەستنیشانکردنى گرتە و بڕگە و دانانى زنجیرەیی بۆ بەرهەمەکانی پرۆژەکە یان ڤیدۆ دۆکیومێنتاریەکان.
- جەختکردنەوە لە زنجیرەیی لەبار بۆ دیمەنەکە بەشێوەیەک کە لەگەڵ بڕگەکان گونجاو بێت.
- هەماهەنگى لەگەڵ تیمى کار لەسەرەتاى مۆنتاژەوە تا کۆتایی.
- پاراستن و بە ئەرشیفکردنى ڤیدیۆ و فلیم و وێنەکانى تایبەت بە چالاکییەکان.
- بەدۆکۆمێنتکردنى (وێنە و ڤیدیۆ)ی سەرجەم کار و چالاکییەکانى دەزگا و دهستكهوتهكانی.
- رێکخستنى ئامێرەکانى تۆمارکردن و شوێنەکانى کامیرا لە شوێنى کار (تۆمارکردن) و بەپێی رێنماییەکان.
- ئامادەکردنى ئامێر و کەرستەکانى وێنەگرتن بەر لە تۆمارکردن.
- هەماهەنگی باش لەگەڵ بەڕێوبەری سۆشیاڵ میدیا و فۆکەڵ پۆینتی پرۆژەکە و بەشی ڕاگەیاندنی دەزگا
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ ستافی پڕۆژەکە.
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ فۆکەڵ پۆینتەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیای هەماهەنگ لە پڕۆژەکەدا و کۆکردنەوەی ژمارە (داتا)ی هەموو ئەو پۆست و میدیا سپۆتانەی کە بڵاودەکرێنەوەوە لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و سۆشیاڵ میدیا دەربارەی هەڵمەتی هۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ ماددە هۆشبەرەکان.
- هەماهەنگیکردنێکی باش لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی دەزگا بۆ بڵاوکردنەوەی پۆست و ڤیدیۆیەکان.
- بەشداریکردن لەسەرجەم چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاری ماددە هۆشبەرەکان.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگا میدیاییەكان لە بارەی چالاكییەكانی پرۆژەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووی ماددە هۆشبەرەکان
- ناردنی زانیاریەکان و ڕاپۆرت بۆ بەڕێوبەری ڕاستەوخۆی پڕۆژەکە.
- جێبەجێکردنی هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بەلایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- لێزانین له ئامێرهكانی وێنهگرتن و زانینی بنهماكانی وێنهگرتن.
- لێزانین له پاشكۆكانی ئامێرهكانی وێنهگرتن.
- توانای مامهڵهكردن لهگهڵ تهكنهلۆژیای دیجیتاڵی و پڕۆگرامهكان.
- شارەزای باشی هەبێت لە سۆشیاڵ میدایا.
- توانای نووسینی ڕاپۆرتی هەبێت
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.