ناونیشانی کارکردن: سەرپەرشتیاری کارگێڕی پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٢:٣٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: ( ئاکرێ، ئامێدی و سێمێل)
مووچەی مانگانە: ٧٥٠،٠٠٠ حەوت سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٣ کارمەند
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٦/١٠/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٣٠/١٠/٢٠٢٥ کاتژمێر ١:٠٠ ی نیوەرو.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- هەماهەنگی لەگەڵ بازاڕە ناوخۆییەکان و دابینکەران بۆ سەرچاوەگرتنی کەرەستەی خاو لە کاتی خۆیدا.
- سەرپەرشتی چالاکییە لۆجستییەکان ، لەوانەش ئامێرەکان، ئینفۆنتۆری و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان,
- ڕۆژانە پشکنینی ئامێرەکان، ڕاپۆرتکردنی زیانەکان یان کێماسییەکان، و داوای باشترکردن ئەگەر پێویست بوو.
- تۆمارکردنی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە، فرۆشتن، نوێکردنەوەی داتا و هاوبەشکردنیان لەگەڵ یاریدەدەری پڕۆژە.
- دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەرەستەی خاو و پێداویستییەکان و بەرهەمە کۆتاییەکان بە سەلامەتی هەڵگیراون و بە دروستی پاککراونەتەوە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو هەڵگیراون.
- دڵنیابوون لەوەی کە سەلامەتی، پاکوخاوێنی و ڕێکارەکانی کوالیتی پەیڕەو دەکرێن.
- پشتگیری ستاف لە چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان.
- هەر ئەرک و کارێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخو پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە (کارگێڕی کار، ئابووری، کشتوکاڵ، پیشەسازی، زانستەکانی بایۆلۆجی و زانستەکانی کیمیا) یان هەر بوارێکی تری پەیوەندیدار.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
- زانیاری بەهێز لەسەر پرۆسەکانی بەرهەمهێنان، بەتایبەتی پەیوەست بە مامەڵەکردن لەگەڵ سەوزە و میوە، وشککردنەوە، پاکەتکردن، و هەڵگرتن.
- تێگەیشتنی بنەڕەتی لە لۆجستی و کارەکانی زنجیرەی دابینکردن، لەوانەش وەرگرتنی کەرەستە، هەڵگرتن و دابەشکردن.
- زانیاری سەرەتایی لەسەر کارپێکردن و چاککردنەوەی مەکینە.
- توانای ڕێکخستنی باشی هەبێت لەگەڵ توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پاراستنی تۆماری ورد.
- شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئێکسڵ و بەڕێوەبردنی داتا بنەڕەتییەکان.
- توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و توانای خێرا مامەڵەکردن لە ئەگەری کێشەی تەکنیکیدا.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


