هەلیکار – ڕاهێنەری پرۆسێسکردن و بەرهەمهێنانی خۆراک – پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار

ناونیشانی کارکردن: ڕاهێنەری پرۆسێسکردن و بەرهەمهێنانی خۆراک – پرۆژەی خوماڵی و بەرهەمدار.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٢:٣٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار:  ( ئاکرێ، ئامێدی و سێمێل).
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
ژمارەی کارمەندی پێویست: ٣ کارمەند
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٦/١٠/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٣٠/١٠/٢٠٢٥ کاتژمێر ١:٠٠ ی نیوەرو.

 أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاهێنانی کارگێڕی و تیۆری لەسەر پرۆسێسکردن، بەرهەمهێنان و پاککردنەوەی خۆراک بەپێی ستانداردە پێویستەکان.
  • فێرکردنی سوودمەندان لەسەر تەکنیکەکانی دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان
  • ڕێنماییکردنی سوودمەندان لەسەر بەکارهێنانی دروست و سەلامەتی ئامێر و کەرەستەکان و بەرهەمهێنان.
  • فێرکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی پاککردنەوە، تەندروستی و سەلامەتی خۆراک (Food Safety & Hygiene) بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
  • چاودێریکردنی سوودمەندان لە کاتی ڕاهێنانە کارگێڕییەکان و دابینکردنی ڕەخنە و ڕێنمایی بۆ باشترکردنی کواڵیتی.
  • هەڵسەنگاندنی توانا و پێشکەوتنی سوودمەندان لە ڕێگەی تاقیکردنەوە کارگێڕی، پرسیار و سەیرکردنی بەرهەمەکانیان.
  • دروستکردنی پلانی وانە و مۆدیولی ڕاهێنان، و ئامادەکردنی کەرەستەی فێرکاری و شێوازی دروستکردن و پێوانە بۆ هەر بەرهەمێک.
  • دڵنیابوون لەوەی هەموو کەرەستە، پێداویستی و ئامێرەکان ئامادەن پێش دەستپێکردنی هەر ڕاهێنانێک.
  • تۆمارکردنی ئامادەبوونی سوودمەندان، چالاکییە ڕۆژانەکان و ئەنجامەکانی ڕاهێنان بە وردی.
  • هەڵسەنگاندنی کوالیتی و دڵنیابوون لەوەی بەرهەمەکان گونجاون لەگەڵ مەرجەکانی بازاڕ و کڕیاران.
  • سەرپەرشتیکردنی هەموو پرۆسەی بەرهەمهێنان لە ماوەی پرۆژەکە، جگە لە ڕاهێنان، بۆ دڵنیابوون لە:
  • سەلامەتی و پاککردنەوە لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان) کوالیتی بەرهەمەکان و گونجاندنیان لەگەڵ ستانداردەکان, هەڵگرتنی دروست لە مەخزەن و کۆگا, پاکەتکردنی گونجاو و پاراستنی بەرهەم(
  • بەردەوامبوون لە فێربوون و نوێکردنەوەی زانیاری لەسەر تەکنیک و ستانداردە نوێیەکانی پیشەسازی خۆراک.
  • هەر ئەرک و کارێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخو پێی رادەسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بە لایەنی کەمەوە
  • ئەو کاندیدانەی کە بڕوانامە و ئەزموونی سەلمێنراویان هەیە لە بەرهەمهێنانی خۆراک، پرۆسێسکردن، پاکوخاوێنی، و ستانداردەکانی کوالیتی خۆراک.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
  • کارامەیی و ئەزموونی سەلمێنراو لە پرۆسێسکردنی خۆراک، مامەڵەکردن لەگەڵ سەوزە و میوە، ئاوچنیانی، پاکەتکردن، و هەڵگرتن.
  • زانیاری بەهێز لەسەر سەلامەتی خۆراک و پاکوخاوێنی و ستانداردەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی، و توانای بەکارهێنانیان لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا.
  • توانای سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکانی بەرهەمهێنان و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی سەلامەتی، پاکوخاوێنی، هەڵگرتن و پاکەتکردن.
  • ئەزموونی هەبێت لە ڕێکخستن و پێشکەشکردنی کۆبوونەوەی ڕاهێنانی پراکتیکی و دەستی و ڕێنماییکردنی فێرخوازان.
  • کارامەیی کاریگەری پەیوەندیکردن و کاری تیمی بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ستافی پڕۆژەکە، دابینکەران، و بەشداربووان.
  • توانای پەرەپێدان و تاقیکردنەوە و ئامادەکردنی ڕێچکە(ڕێنمایی بەرهەمهێنانی هەنگاو بە هەنگاوی ڕوون) بۆ بەرهەمە سەوزە و میوەییەکان لەسەر بنەمای کوالیتی و تام و خۆراک و خواستی بازاڕ.
  • شارەزایی سەرەتایی کۆمپیوتەر (Word, Excel) بۆ بەڵگەنامە و ڕاپۆرتکردن.

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest