هەلی کار – سەرپەرشتیاری وەرشەی کارکردن.

ناونیشانی کارکردن:سەرپەرشتیاری وەرشەی کارکردن.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو.
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (هەینی، شەممە، دوو شەممە، سێ شەممە، چوار شەممە.) ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٣٠ی ئێوارە، جگە لە ڕۆژانی هەینی کە دەوام تاوەکو ٥:٠٠ ئێوارە بەردەوام ئەبێت.
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک-کەمپی دومیز ١
مووچەی مانگانە: ٦٣٠،٠٠٠ د.ع، شەش سەد و سی هەزار دیناری عێراقی و هەروەها (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٩-١٠-٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV): ٠٢-١١-٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٣٠ ی بەیانی.

 

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  • ڕێنوێنی کردن و یارمەتیدانی سوودمەندان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست ئامرازەکان بەکاربێنن لە کاتی دروستکردن و چاککردنەوەی ئامێرەکانیان.
  • چاودێریکردنی سوودمەندان و دڵنیابوون لەوەی کە ئامرازەکانی تایبەت بە سەلامەتی بەکاردێنن لە کاتی کارکردن.
  • پاراستنی ئامراز و ئامێرەکان لە خراپ بوون و زیان بەرکەوتن.
  • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
  • ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
  • بەشداریکردن لە خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان وەکو ڕاهێنەر.
  • هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەکی دیكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم لە بوارێکی تەکنیکی بە لایەنی کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی ئامێر و ئامرازەکانی وەکو لەحیم کردن و کاویە و کۆسەرە و درێل و ئامێرەکانیتری کارەبایی، هەروەها توانایێکی باشی هەبێت لە ئەنجامدانی خول و ڕاهێنانە پیشەییەکان.
  • ئەزموون لە چاککردنەوەی ئامراز و ئامێرە زیانلێکەوتووەکان.
  • شارەزایێکی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی کۆمپیتەرو ئیمەیل.
  • هەلی وەرگرتنی کارمەند بۆ ئەم پلەیە زیاتر بە دانیشتوانی سەربە ناحیەی فەیدیێ دەدرێت.

 

زمان:  

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest