هونەرمەندی مەزن و ناسراوی كورد شڤان پەروەر بە بەرهەمێكی خۆی خەڵاتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

 شڤان پەروەر، هونەرمەندی مەزن و ناسراوی كورد، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی یوتیوب بڵاوی كردووەتەوە، بە پارچە مۆسیقایەك بە ئامێری تەنبوورەكەی و بە دەنگە زوڵاڵەكەی، ستایشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات.
ئەو هونەرمەندە زەنگین و سەنگینە، داوا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات، “خزمەتی بڵندتر” بكات و ئاماژە بەوەش دەكات، كە “بۆ ماوەی بیست ساڵە دەزگای خێرخوازیی بارزانیی نەمر و كارمەندەكانی و ڕێبەری ئەوان، نەك تەنیا لە كوردستان، بەڵكو لە ئاستی وڵاتانی جیهان خزمەتی مرۆڤایەتی دەكەن”. هاوكات “سوپاسێكی مەزن و پیرۆزبایی”بیستەمین ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات، تیشكیش دەخاتە سەر خزمەتگوزارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان لە كاتی كارەساتی سرووشتیی عەردهەژانەكان و خزمەتكردنی ئاوارە و پەنابەرانی ناو كەمپەكان، ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نە تەنیا بۆ میللەتی كورد، بەڵكو بە بێ جیاكاری، بۆ هەر نەتەوەیەك كە نیازیان بە هاریكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووبێت، ئامادەی گەیاندنی هاوكاریی جۆراوجۆر بوون و ڕۆژ بە ڕۆژ كار و چالاكیی مرۆیی و خزمەتگوزارییەكانیان بەرفراوانتر دەكەن.
لەم لینكەی خوارەوە دەتوانن تەواوی بەرهەمەكەی ئەو هونەرمەندە شكۆمەندە ببینن:

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest