دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیان بەشداربووی خولەكانی پیشەیی دەكاتە خاوەن كار

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی ئابی 2025 لە نووسینگەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و لە سەنتەرەكانی ناو كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و لە دەرەوەی كەمپەكان 24 خولی (پیشەیی و پەروەردەیی و هونەری) بۆ فێرخوازان كردووەتەوە كە 341 كەس لێی سوودمەند بوون:
2 خولی هونەری 26 كەس سوودمەند.
10 خولی پەروەردەیی 219 كەس سوودمەند.
12 خولی پیشەیی 96 كەس سوودمەند.
كردنەوەی خولەكان لەناو كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ستێرلینگ (The Stirling Foundation) بووە.

جۆری خولەكان لە كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و ژمارەی سوودمەندان:
كەمپی باسرمە:

  • خولی هونەری: فێركردنی ژەنینی ئامێری ئۆرگ – ژمارەی سوودمەند: 16 كەس
  • خولی پیشەیی: فێرکردنی وێنەکێشان لەسەر کوپ – ژمارەی سوودمەند: 15 كەس
  • خولی پیشەیی: فێرکردنی بنەماکانی دروومان و دیزاینی جلوبەرگ – ژمارەی سوودمەند: 10 كەس
  • خولی پیشەیی: فێرکردنی بنەماكانی کۆمپیوتەر – بەرنامەکانی Office ژمارەی سوودمەند: 11 كەس

كەمپی كەورگۆسك:

  • خولی پەروەردەیی: فێربوونی زمانی ئەڵمانی – ژمارەی سوودمەند: 14 كەس
  • خولی پیشەیی: فێربوونی سەرتاشین – ژمارەی سوودمەند: 18 كەس
  • خولی پیشەیی: دروومانی جلوبەرگی ئافرەتان ژمارەی سوودمەند: 12 كەس
  • كەمپی دیبەگە:
  • خولی پیشەیی: كاری دەستی(دروستكردنی جانتا) – ژمارەی سوودمەند: 10 كەس
  • خولی پیشەیی: دروومانی جلوبەرگ بۆ خانمان – ژمارەی سوودمەند: 20 كەس
  • خولی هونەری: فۆتۆگڕافی بۆ گەنجان – ژمارەی سوودمەند: 10 كەس
  • خولی پەروەردەیی: بەهێزکردنی وانەکان بۆ قوتابیانی ئاستی بنەڕەتی – ژمارەی سوودمەند: 12 كەس

كەمپی قوشتەپە:

  • خولی پیشەیی: كاری دەستی(دروستكردنی جانتا) – ژمارەی سوودمەند: 10 كەس
  • خولی پەروەردەیی: زمانی ئینگلیزی – ژمارەی سوودمەند: 10 كەس

كەمپی دارەشەكران:

  • خولی پیشەیی: کاری دەستی و ئیکسسوارات – ژمارەی سوودمەند: 12 كەس
  • خولی پەروەردەیی: زمانی ئینگلیزی – ژمارەی سوودمەند: 34 كەس(17 كچ و 17 كوڕ)

         كردنەوەی خولەكان لە نووسینگەكانی دەزگا و لە دەرەوەی كەمپەكان:
مووسڵ:

  • خولی پیشەیی: دروومانی جلوبەرگی دەرچووانی زانكۆ – ژمارەی سوودمەند: 16 كەس
  • خولی پەروەردەیی: زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 – ژمارەی سوودمەند: 12 كەس
  • خولی پەروەردەیی: بیركاری بۆ قوتابیانی پۆلی 12 – ژمارەی سوودمەند: 13 كەس

شیلادزێ:

  • خولی پیشەیی: كۆمپیوتەر(بەرنامەی وۆرد و ئەكسێڵ) – ژمارەی سوودمەند: 14 كەس
  • خولی پیشەیی: دروومانی جلوبەرگی ئافرەتان – ژمارەی سوودمەند: 26 كەس

شنگال:

  • خولی پیشەیی: كاری دەستی – ژمارەی سوودمەند: 12 كەس
  • خولی پیشەیی: دروومانی جلوبەرگ – ژمارەی سوودمەند: 13 كەس
  • خولی پیشەیی: جوانكاریی ئافرەتان – ژمارەی سوودمەند: 15 كەس
  • خولی پیشەیی: كاری دەستی – ژمارەی سوودمەند: 12 كەس

ئاكرێ:

  • خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT) – ژمارەی سوودمەند: 36 كەس
  • خولی فریاكەوتنی سەرەتایی – ژمارەی سوودمەند: 42 كەس

هەولێر:

  3 خولی پەروەردەیی – ژمارەی سوودمەند: 90 منداڵێ ئازیز (بێباوك)

 ئەم خولانەش كراونەتەوە:

  • ‏خولی کارامەییەکانی کۆمپیوتەر و سیمینار لە ژێر ناونیشانی “هاوبەشیی نێوان تەکنەلۆژیا و مرۆڤ” بۆ قوتابیانی مەشقی هاوینە لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر.
  • •خولی ئاراستەکردنی تواناکانی قوتابیانی زانكۆی بەرەو بازاڕی کار لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر.
  • •سێیەمین وۆرکشۆپی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر.
  • •خولی پەروەردەیی: بە هاوبەشیی ئەکادیمیای ئیدوینا – زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵانی شەهیدانی شەڕی داعش لە هەولێر.
  • •خولی تایبەت بە(نووسینی سیڤی، خۆ ئاماده‌كردن بۆ چاوپێكه‌وتنی كار و هه‌ڵسوكه‌وت له ‌دوای وه‌رگرتنی كار) بۆ قوتابیان لە ماڵی ئازیزان.
  • •خولی زمانی ئینگلیزی بە هاوكاریی سەنتەری ئینگڵیش تایم، بۆ منداڵانی ئازیز لە هەولێر.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بایەخێكی تەواوی بە كردنەوەی خولەكان داوە، بە هاوكاریی هاوبەشانی دەیان بەشداربووی خولەكانی پیشەیی (لە هەردوو ڕەگەز) كردووەتە خاوەن كار و ئێستا داهاتی تایبەت بە خۆیان هەیە.

ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest