راگەیاندنی تەندەر – بەکڕێگرتنی ژووری هۆتێل بۆ کارمەندان و میوانانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەی گڕێبەستی درێژخایەن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی خاوەن هۆتێلە بەڕێزەکان دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری بەکڕێگرتنی ژووری هۆتێل بۆ کارمەندان و میوانانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشێوەی گڕێبەستی درێژخایەن
 
بابەت : بەکڕێگرتنی ژووری هۆتێل بۆ کارمەندان و میوانانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەی گڕێبەستی درێژخایەن
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی
 
هەرلایەنێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ، بۆ وەرگرتنی تەدەر.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (01/06/2025  تا 05/06/2025) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
دوا برواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(10/06/2025) دەبێت تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 01:00ی پاش نیوەرۆ بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
 
                                     پێویستیەکانی لایەنی بەشداربوو لە تەندەر.
کۆمپانیا (هۆتێل) بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
  • هۆتێل دەبێت چوار ئەستێرە بێت . 
  • ناسنامەی هوتێل (هوية تصنیف الفندق).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • فەرمانی کارگێڕی (امر اداري).
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest