راگەیاندنی تەندەر – دابینكردنی پێداویستی و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لە سلێمانی

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (بیناسازی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە دابینكردنی پێداویستی و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لە سلێمانی.
ناوی پڕۆژە:دابینكردنی پێداویستی و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لە سلێمانی
شوێن: پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەکی بواری بیناسازی ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تاكۆ (2:00) نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (25/01/2026 تا 29/01/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.slemani@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(01/02/2026) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان
                           “پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
• کۆمپانیا دەبێ لە بواری (بیناسازی ) کار بکات.
• ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
• تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
• فەرمانی کارگێڕی (امر اداری). 
 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest