دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی پێشکەشکردنی تەندەر دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری کڕین و دانانی سیستەمی ووزەی خۆر (Solar System) بۆ کۆمەڵگای دایک لە قەزای سۆران
ناوی بابەت : کڕین و دانانی سیستەمی ووزەی خۆر (Solar System) بۆ کۆمەڵگای دایک لە قەزای سۆران
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگەی ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی مەیدانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر و وردەکاری سەبارەت بە داواکارییەکە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 1:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(19/06/2026 تا 25/08/2026) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.officer@bcf.krd
دوا برواری گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(26/08/2026) دەبێت. تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت.
پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
• کۆمپانیای دەبێت تۆمارکراو بێت وە مۆڵەتی کاری هەبێت لە بواری سیستەمی وزەی خۆر (Solar system).
• ئەزموونی پێشوو لە Solar PV هەبێت.
• تیمی تەکنیکی هەبێت.
• گەرەنتی و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن دابین بکات.


