نیشتەجێبوونی شایستە؛ لە پەیامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تا پڕۆژە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نیشتەجێبوون (World Habitat Day)، کە ئەمساڵ لە 5ی ئۆکتۆبەرە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە نیشتەجێبوونی شایستە بنەمای کەرامەت، ئاسایش و دەرفەتەکانی ژیانە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕێگەی سێکتەری شێڵتەر و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە و هەنگاوی کرداری بۆ دابینکردنی پەناگه‌ و نیشتەجێبوونی شایستە بۆ ئاوارە و پەنابەران و  خێزانە کەمداهات و نیازمه‌نده‌كان.
بۆیه‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه جیاوازدا،‌ هه‌وڵی داوه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مداهات دابین بكات، دیارترین پڕۆژه‌كانیش بریتین له‌:
* پڕۆژەی نووژین
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژه‌یەدا، خانوو به‌ ته‌واوی كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌وه‌ بۆ خێزانە هەژار و کەمداهاتەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، تا ماڵەکانیان بگۆڕدرێن بۆ شوێنێکی ئارام، پارێزراو و شایستە بۆ ژیان.
*دابینکردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ بنەماڵەی شەهیدان لە دهۆک
لە چوارچێوەی وەفاداری بە خوێنی پاکی شەهیدان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی یه‌كه‌ی نیشتەجێبوونی هاوچەرخی بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین كرد، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسوودەتر و سەربەرزانەتر بۆیان دەستەبەر بکرێت.
*پڕۆژەی شوقەکانی بنەسڵاوە
پڕۆژه‌کە ئامانجی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی گونجاو و هاوچەرخه‌ بۆ خێزانە کەمداهاتەکان و بەهێزکردنی بنەمای ژیانێکی ئارام و سەقامگیر هەیە.

 

دروستكردنی 20 خانوو لە شنگال – كۆمەڵگەی حردان و بۆرك بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسوودەتر و سەربەرزانەتر بۆیان دەستەبەر بکرێت.
* پڕۆژەی BCF City
دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونه‌ بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، وەک هەنگاوێکی کرداری بۆ کەمکردنەوەی هەژاری و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و شایستە بۆ خێزانە نیازمه‌نده‌كان.
لە ڕۆژی جیهانیی نیشتەجێبووندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت لە بەردەوامبوونی هەوڵە مرۆییەکانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەر ماڵێک تەنیا سەقفێک نەبێت، بەڵکو شوێنێک بێت بۆ پاراستنی کەرامەت و ئاسایش و پڕ بێت له‌ هیوا و ئومێد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دروستکردنی سەرپەنای شایستە، تا هیچ خێزانێک بێ‌سەرپەنا و بێ‌هیوا نەمێنێتەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest