ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی هاوکارییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی سلێمانی
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ٩
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٥/١٠/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV: ١٩ /١٠/٢٠٢٦ تاوەکو کاتژمێر ٠١:٠٠ ی نیوەڕۆ.
أ. ئەرک و بەرپرسیارییەتی:
- سەرپەرشتیکردنی سەرجەم چالاکییەکانی دابەشکردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی،
- هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی ڕێکخستنی چالاکییەکانی بەشێوەیەکی زۆر باش،
- بەدواداچوون بۆ پرۆسەی خەرجی و کڕینی کەل و پەلی تایبەت بە پڕۆژەکان،
- دۆزینەوەی ڕێگا و میکانیزمی گونجاو بۆ گەیشتن بەوکەسانەی کەوا پێویستیان بە هاوکاری و یارمهتییە،
- هەماهەنگییەکی کارا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خزمەتی چالاکییەکانی هاوکارییەکان دەکات،
- هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کەوا ئارەزووی پێشکەشکردنی هاوکاری دەکەن،
- سەرپەرشتیکردنی داتا و زانیاری تایبەت بە هاوکارییەکان و و پاراستنی ئەرشیفی پرۆژەکان،
- بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی خولی بۆ بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی کارەکان،
- هەر ئەرک و کارێکی تر کە بەرپرسی ڕاستەوخۆ پێی ڕادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بەلایەنی کەمەوە.
ئەزموون:
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو ساڵ لە بواری کاری ڕێکخراوەیی مرۆیی.
لێهاتووی:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەئاستی (ناوەند).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (ناوەند) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
- زمانی عهرهبی: به ئاستی (ناوەند) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی لە ماوەی( سێ هەفتە) کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


