هەلیکار – یاریدەدەری کارمەندی هاوکارییەکان

ناونیشانی کارکردن:  یاریدەدەری کارمەندی هاوکارییەکان
جۆری گرێبەست:  گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار:  نووسینگەی سلێمانی
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
پلە: ٩
رەگەز: نێر
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٥/١٠/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV:  ١٩ /١٠/٢٠٢٦ تاوەکو کاتژمێر ٠١:٠٠ ی نیوەڕۆ.

 أ. ئەرک و بەرپرسیارییەتی:

  1. سەرپەرشتیکردنی سەرجەم چالاکییەکانی دابەشکردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی،
  2. هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی ڕێکخستنی چالاکییەکانی بەشێوەیەکی زۆر باش،
  3. بەدواداچوون بۆ پرۆسەی خەرجی و کڕینی کەل و پەلی تایبەت بە پڕۆژەکان،
  4. دۆزینەوەی ڕێگا و میکانیزمی گونجاو بۆ گەیشتن بەوکەسانەی کەوا پێویستیان بە هاوکاری و یارمه‌تییە،
  5. هەماهەنگییەکی کارا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خزمەتی چالاکییەکانی هاوکارییەکان دەکات،
  6. هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کەوا ئارەزووی پێشکەشکردنی هاوکاری دەکەن،
  7. سەرپەرشتیکردنی داتا و زانیاری تایبەت بە هاوکارییەکان و و پاراستنی ئەرشیفی پرۆژەکان،
  8. بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی خولی بۆ بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی کارەکان،
  9. هەر ئەرک و کارێکی تر کە بەرپرسی ڕاستەوخۆ پێی ڕادەسپێرێت.

 بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بەلایەنی کەمەوە.

ئەزموون:

  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (2) دوو ساڵ لە بواری کاری ڕێکخراوەیی مرۆیی.

لێهاتووی:

  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەئاستی (ناوەند).

 زمان:

  • زمانی كوردی: به‌ ئاستی (زۆر باش) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به‌ ئاستی (ناوەند) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.
  • زمانی عه‌ره‌بی: به‌ ئاستی (ناوەند) خوێندنه‌وه‌ و نووسین و قسه‌كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی لە ماوەی( سێ هەفتە) کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest