هەلی کار – کارمەندی بەڕێوەبردنی جۆری

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی بەڕێوەبردنی جۆری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە)کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: هۆبەی کارگێڕی جۆری / سەرۆکایەتی دەزگا / هەولێر
رەگەز: نێر
کارمەندی پێویست: ٢ کارمەند
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٧
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٠ – ٦ -٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٢٥ – ٠٦ -٢٠٢٢

 

    أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 • جێبه‌جێكردن و پاراستنی پڕۆسه‌كانی چاودێری به‌ڵگه‌نامه‌كانی سیسته‌می كارگێڕی جۆری.

 • چاككردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سیسته‌می كارگێڕی جۆری به‌ ئه‌لیكترۆنی یان به‌ نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز.

 • دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ژێر رێكاری رێكخستنی به‌ڵگه‌نامه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان دان.

 • جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دواده‌رچوون/هه‌مواركردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، كه‌ ‌لای كارمه‌ندان به‌رده‌ستن.

 • پاراستنی مافی موڵكی فكری ده‌زگا.

 • پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌ هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان له‌و بواره‌ هه‌یه‌.

 • هه‌ر شتێكی تریش كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ سرووشتی كاره‌كه‌ و سه‌رۆكی راسته‌وخۆ داوای بكات.

 

 

   بڕوانامەی زانستی:

 –  بەکالۆریۆس بەلایەنی کەمەوە.

 – بۆ یەکێک لە پۆستەکان پیویستە بەکالۆریۆسی هەبێت لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی یان زانستەکانی کۆمپیوتەر.

 

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

 – ئەزموونی لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت

 – به‌شداریكردنی خوله‌كان له‌ بواری سیسته‌می كارگێڕی جۆری.

 – خولی تایبه‌ت به‌ دۆكیومێنتكردنی سیسته‌می كارگێڕی جۆری. 

 – به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر به‌ ئاستی (زۆرباش). 

 – توانای كاركردن له‌ ژێر فشاردا.

 – توانای ئیشكردن له‌گه‌ڵ تیم.

 – په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر و گه‌یاندنی زانیارییه‌كان.

 

 

   زمان:

 – زمانی كوردی: به ئاستی ( زۆر باش )خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 – زمانی ئینگلیزی: به ئاستی ( زۆر باش ) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

  – زمانی عه ره بی: به ئاستی (  زۆر باش ) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest