هەلی کار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر-بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان.
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١١
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٢٧-٠٦-٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٠١-٠٧-٢٠٢٢


   أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 • دروستکردنی داتابەیسی ئازیزان و بێ هاوژینان کە ناو و ناونیشان و شێوازی پەیوەندی کردنیان نیشان بدات و بە بەردەوامی ئەپدەیت بکرێتەوە و بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەری راستەوخۆی.

 •هاوتاکردنی داتا و دۆکیومێنتەکان بە شێوەی کاغەزی(هارد کۆپی) و ئەلیکترۆنی(سۆفت کۆپی).

 • دانانی کۆپی یەدەگ( احتیاط) بۆ گشت داتاکان بۆ پاراستنیان لە کاتی لەناوچوون .

 • سیستەمی پاراستنی جیاواز بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی داتای تۆمارکراو.

 • پاراستنی  تۆماری ئازیزان و بێ هاوژینان بە نهێنی.

 • سڕینەوەی فایلە دووبارەکان بۆ کەمکردنەوەی داتا و زانیاری دووبارە.

 • دڵنیایی لە بەکارهێنانی  ڕێگای ئاسان و خێرا بۆ گەڕان و گەیشتن بە داتاکان.

 • چاپکردنی ڕاپۆرتە پێویستەکان بۆ کار.

 • نوێکردنەوە و ئەپدەیت کردنەوەی رۆژانەی داتا تۆمارکراوەکان.

 • هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.

    بڕوانامەی زانستی:

 • بەکالۆریۆس لە بوارەکانی(کۆمەڵناسی، دەروونناسی یاخود پەروەردەیی).

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

 • ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.

 • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).

 • تەمەنی لە (٢٥) ساڵ کەمتر نەبێت.

 • راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.

 • ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.

 • خێرایی لە تایپ کردن.

    زمان:

 • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest