ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری کارمەندی ئامار
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: بەشی زنجیرەی دابین کردن / سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٨٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ٩
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٦/١٠/٢٠٢٢
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ١٠/١٠/٢٠٢٢
أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:
- جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدران به داخلكردن و ده‌ركردنی كه‌لوپه‌لی كۆگایی.
- وردبینی كه‌لوپه‌لی وه‌رگیراو و له‌گه‌ڵ داواكاری كڕین و فه‌رمانی كڕینی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه پێویست و یه‌كانگیرن له‌گه‌ڵ بڕه‌كان و پۆلێنه‌كان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له‌لایه‌ن كارگێڕییه‌وه ره‌زامه‌ندی كڕینیان دراوه.
- وردبینی و هاوتاكردنی بڕ و پۆلێنه ئاماده‌كان له سه‌نه‌دی ده‌ركردن له‌گه‌ڵ داواكاری خه‌رجی كه‌لوپه‌له‌كان و بوونی ره‌زامه‌ندی كارگێڕی پێویست بۆ پڕۆسه‌ی خه‌رجكردن.
- چاودێریكردنی كۆگاكراوه‌كان به شێوه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌مه‌ش بۆ زانینی جووڵه‌ی سووڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان له كاتی گه‌یشتنی بڕه‌كه بۆ كۆگاكان تا خاڵی دووباره داواكردنه‌وه‌یان.
- داخلكردن و پاراستنی كه‌لوپه‌ل و ئه‌ژماكردنیان و پۆلێنكردنیان به شێوه‌ی رێكخراو، كه ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی و خۆپارێزی بكات و نه‌فه‌وتێت و به خێراییش له‌كاتی پێویست ده‌ستی پێ بگات.
- هه‌ڵسان به كاروباری ژماردنه‌وه (جرد) له كۆتایی ساڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌شداریكردن له ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌ی ژماردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رپرسی راسته‌وخۆی.
- چاودێریكردنی كه‌لوپه‌لی كۆگایی به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ زانینی جووڵه‌ی سووڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان و پشتبه‌ستن به بنه‌مای (ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی یه‌كه‌م دێت، یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت).
- هەر ئەرك و كارێكی تر كە سەرۆكی راستەوخۆ پێی رادەسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
● دبلۆم بە لایەنی کەمەوە .
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش)
- ئەزموونی لە چوار ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.