ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان / سەرۆکایەتی دەزگا
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
پلە: ١١
رەگەز: نێر
رێککەوتی راگەیاندن: ٢٤/١١/٢٠٢٢
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ٤/١٢/٢٠٢٢
أ/ ئەرک و بهرپرسیاریهتیهكان:
- دامەزراندنی داتابەیسی تایبەت بە ئازیزان و بێهاوژینان، كە تێیدا ناو و ناوونیشان و رێگەی پەیوەندی پێوەكردنیان روونكرابێتەوە و بە بەردەوام نوێبكرێتەوە بە گوێرەی رێنماییەكانی بەرپرسی راستەوخۆی.
- هاوتاكردنی داتا و بەڵگەنامە كاغەزی و ئەلكیترۆنییەكان.
- ئامادەكردنی كۆپی یەدەگی تەواوی داتاكان.
- بەكارهێنانی سیستهمی پارێزگاری جیاواز بۆ پاراستنی داتای داخلكراو.
- پارێزگاریكردن لە هێشتنەوەی نهێنی تۆماری ئازیزان و بێهاوژینان.
- سڕینەوەی دۆسیەی دووبارەكان بۆ دووركەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی داتا و زانیارییەكان.
- دەستەبەری دابینكردنی رێگەیەكی ئاسان و خێرا بۆ دەستگەیشتن بە داتا و زانیارییەكان و پێگەیشتنیان
- چاپكردنی راپۆرتە خولییەكانی داواكراو بۆ كار.
- هەمواركردنەوەی داتاكا داخلكراوەكان بە شێوەیەكی رۆژانە، بە گوێرەی نوێكردنەوە بە پێویست و گرنگەكان.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی بسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی له دووساڵ كەمتر نەبێت.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).
- راستگۆیی و پاراستنی نهێنی داتا و زانیارییەکان.
- ووردی و سەرنجدانی باش بۆ ووردەکارییەکان.
- خێرایی لە تایپ کردن.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.