هەلیکار – بەرێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم

ناونیشانی کارکردن: بەرێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە، رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە.
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک – سەنتەرێ ئوتیزمێ زاخو.
مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ د.ع، یەک ملیون و پێنجی هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
ژمارەی کارمەندی پێویست: ١
شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەند: پێویستە خەڵکی زاخۆ بێت.
رەگەز: نێر/ مێ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٦/٠٢/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١١/٠٢/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ.

أ/ ئەرک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان :

  • سەرپەرشتیکردنی گەشەسەندن و جێ بەجێ کردنی پلانی سەنتەر
  • سەرپەرشتیکردنی دیزاین و دروستکردنی مەنهەج و هەموو پێداویستییەکان.
  • سەرپەرشتیکردنی هەموو خولە پراکتیکییەکان و جێبەجێکردنیان بەپێی رێنماییەکان.
  • سەرپەرشتی کردنی دامەزراندنی ستافی سەنتەر.
  • سەرپەرشتیکردنی هەڵسەنگاندن و چاودێری سەنتەر.
  • سەرپەرشتیکردن و هەلسەنگاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بۆ سوودمەندبووان پێشکەش دەکرێن.
  • نووسین و ئامادەکردنی راپۆرتی جۆرا و جۆر.
  • سەرپەرشتیکردنی هەموو ئەو چالاکییەکانی پەیوەندییان بە سەنتەرەوە.
  • هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی حکومی و رێکخراوی نیوخۆیی و بیانی.
  • بەکارهێنانی کۆمەڵێک شێوازی فێرکردن (چیرۆک، میدیا، یارییەکانی ناوماڵ یان دەرەوە، وێنەکێشان و هتد) بۆ. تواناکانی منداڵەکە بەرز بکەنەوە
  • هەڵسەنگاندنی ئەدای منداڵان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لەسەر ڕێڕەوی فێربوونی دروستن
  • بەردەوام لە پەیوەندی دابوون لەگەڵ دایک و باوکی منداڵەکان بۆ ئاگادارکردنەوەیان لەسەر ئاستی پێشکەوتنی منداڵەکان.
  • ئاسانکاری بۆ چارەسەرەکانی فێربوون، ئامادەکردنی پلانەکان بەپێی تیۆری فێربوونی گەورەساڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی کاریگەری بەرز و کارلێککەر.
  • پەرەپێدان و جێبەجێکردنی مەنهەجی فێربوون کە لەگەڵ ڕەوتەکانی ئێستادا بگونجێت و باشترین پراکتیزەکردنەکان.
  • هەر ئەرک و بەرپرسیاریتییەکی تر کە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێ رابسپێردرێت.

    بڕوانامەی زانستی:

  • بەکالۆریۆس لە کارگێڕی کار.

   بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

  • ئەزموونی له یەک ساڵ كەمتر نەبێت.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (زۆر باش).

    زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

   تێبینی:

  1. هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
  2. ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest