ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری راهێنەری منداڵی ئۆتیزم.
جۆری گرێبەست: گرێبەستی خزمەت.
کاتەکانی کارکردن: رۆژانی (یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە) کاتژمێر ٠٨:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا / سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم.
رەگەز: هەردوو رەگەز.
ژمارەی کارمەند: دوو کارمەند.
مووچەی مانگانە: 300،000 دیناری عێراقی(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی ٥٪ لەخۆ دەگرێت)
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: 11/02/2025
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV):16 /02/2025 کاتژمێر 08:30 ی بەیانی.
بهرپرسیاریهتیهكان:
- ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەی راهێنان دوای ئەوەی لەلایەن رێکخەری راهێنەران رەزامەندی لەسەر دەدرێت.
- پابەندبوون بە رێنمایی و فەرمانەکانی بەرپرسی راستەوخۆ.
- چاودێری کردنی منداڵان و پێدانی زانیاری دەربارەیان بە بەڕێوەبەری راستەوخۆ.
- ئاگاداربوون و رێکخستن و پاراستنی فایلی منداڵ.
- وەرگرتن و تۆمارکردنی تێبینی و سەرنجی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم.
- پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ مامۆستا و کارمەندانی تری سەنتەر.
- ئامادەکردنی راپۆرتی هەفتانە دەربارەی ئەو مندالانەی راهێنانیان بۆ دەکات و مناقەشکردنی لەگەڵ رێکخەری هونەری.
- پاراستنی کەل و پەل و پاک و خاوێنی سەنتەر.
- پاراستنی پاک و خاوێنی مندالانی ئۆتیزم و پاککردنەوەیان ئەگەر پێویستی کرد.
- پابەندبوون بە پۆشینی جل و بەرگی شیاو و بۆنی خۆش و پاک و خاوێنی خود.
- پاراستنی سەلامەتی و پاک و خاونی منداڵی ئۆتیزم.
- فێرکردنی ئەو یاریدەدەری راهێنەر و مامۆستایانەی کە لە سەنتەر کار دەکەن.
- هەماهەنگی کردن لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری سەنتەر لە پڕۆسەی راهێنان.
- بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی و هونەری سەنتەر.
- بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی کەس و کاری منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد.
- بەشداریکردن لە خولی راهێنان ئەگەر دواتر ئەنجام درا.
- سەردانی کردنی ماڵی منداڵانی ئۆتیزم ئەگەر پێویستی کرد یان ئەگەر لە لایەن رێکخەری راهێنەران داوای لێکرا.
- پێشوازی کردن لە مندالان لە کاتی هاتنیان بۆ سەنتەر و بە ڕێکردنیان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ مالەکانیان.
- پاراستنی نهێنی بە هەموو جۆرێک.
- هەر ئەرک و کارێکی تر کە لەلایەن بەرێوەبەری ڕاستەوخۆوە پێی رادەستپێردرێت.
بەهرە و توانای پێویست:
- بەکالۆریۆس لە بوارەکانی(کلینیکی سایکۆلۆجی ، پەروەردەی تایبەت و سایکۆلۆجی).
- ئەزموونی کەمتر نەبێت لە (1) ساڵ.
- بهكارهێنانی كۆمپیوتهر وئهنتهرنێت به ئاستی (باش).
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه ونووسین وقسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.