ناونیشانی کارکردن: یاریدەدەری لۆجستی و دارایی
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک- زاخۆ – سەنتەری ئۆتیزم.
مووچەی مانگانە: ٨٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەڕێژەی ٥٪ لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: هەردوو رەگەز
رێککەوتی ڕاگەیاندن: ١٢/٠٣/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٦/٠٣/٢٠٢٥ کاتژمێر ٠١:٠٠ ی شەو
ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی:
- پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م دۆکیومێنتەکانی پەیوەست بە کارووبارەکانی دارایی و لۆجستی .
- به‌دواداچوونی پێشینه‌ی به‌رده‌وام و پاکانەی تایبه‌ت به سەنتەر.
- ئاماده‌كردنی میزانییەی پێداچوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی و ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی پێویست.
- رێكخستنی دۆکیومێنتی دارایی تایبه‌ت به پسووله‌ی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی راسته‌وخۆ.
- دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئۆفیس له كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان بازاڕی ناوخۆیی و سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی رێكاره تایبه‌ته به كڕینی راسته‌وخۆ یان له رێگه‌ی داواكردنی پسووله‌ی پێشوه‌خته‌ی نرخ به گوێره‌ی رێنماییه كارپێكراوه‌كان له ده‌زگا و به سه‌رپه‌رشتی لیژنه تایبه‌ت.
- جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێكهێنراو بۆ وه‌رگرتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و دڵنیابوونه‌وه له هاوتاكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و چه‌ندێتی نرخه دیاریكراوه له داواكردنی كڕین.
- لێكۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه له پسوله‌ی دابینكه‌ران بۆ دڵنیابوون له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و چه‌ندایه‌تی هاتوو له داواكردنی كڕین به‌ر له ناردنیان بۆ به‌رپرسی كۆگاكان بۆ داخلكردنیان.
- چاودێری کردن و پیدانی ریپۆرتی ئۆتۆمبێلی دابین‌کراو بۆ سەنتەری ئۆتیزم.
- ئەرشیف کردنی سەرجەم راپۆرتەکانی لۆجستیکی تایبەت بە سەنتەر.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی دیکە کە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش)
- لێهاتووی لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بە ئەوانی دیکە.
- لێهاتووی لە جوڵاندن و هاندانی ئەوانی دیکە.
- ئەزموونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری پەیوەندیدار.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.