ناونیشانی کارکردن: کاشێر
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک.
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ د.ع، شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز
رێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٦/٠٧/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٠/٠٧/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی.
أ/ ئەرک و بهرپرسیاریهتیهكان:
- جێبەجێکردنی رێنمایەکان و بریارە پەیوەندیدارەکان بە کاروباری دارایی.
- دابەشکردنی کرێ و مووچەی کارمەندان بە هەماهنگی لە گەل ژمێریار.
- قوفلدانی خەزنە، روژانە و بەر لە کوتاییهاتنی دەوامی فەرمی.
- پارێزگاریکردن لەو برە پارەیەی لە خەزنەدا هەیە.
- پێدانی شایستە داراییەکان بە گوێرەی نموونەی ئامادەکراو بو ئەو مەبەستە.
- هاوکاریکردنی لیژنەکانی ئەژمارکردنی نەختینەی خولی بو خەزنە.
- ئامادەکردنی داتای پێویست بو دەرخستنە و خەرجکردنی نەختینەکی هاتوو و دەرچوو بە شێوەی خولی.
- هەر ئەرک و کارێکی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخوو پێی رادەسپێردرێت.
بڕوانامهی زانستی:
- بەکالۆریوس لە بواری ( ژمێریاری،دارایی بانک).
لێهاتووی:
- ئەزموونی له دوو ساڵ كەمتر نەبێت.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
- شارهزایی باشی ههبێت لە كۆمپیوتهر و توانای كارپێكردنی سیستهمی دارایی ههبێت.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (ناوهند) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
- زمانی عهرهبی: به ئاستی (پەسەند) خوێندنهوه و نووسین و قسهكردن.
تێبینی:
- هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
- ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.