ناونیشانی کارکردن: پزیشک (سەنتەری نایاب بۆ چارەسەری ئاڵۆز)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٢:٣٠ی ئێوارە، ١٢ ڕۆژ لە مانگ.
شوێنی کار: نووسینگەی دهۆک
مووچەی مانگانە: ١،٢٠٠،٠٠٠ یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری عێراقی (لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت).
رەگەز: هەردوو رەگەز.
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٣٠/١٠/٢٠٢٥
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنCV ٠٣/١١/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەرۆ.
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- کۆکردنەوەی لیستی داواکاران.
- پۆلێنکردنی لیستی داواکاران بەسەر جۆری نەخۆشییەکان و پارێزگا و شار و شارۆچکەکان و رەگەزەکان و تەمەنەکان.
- پۆلێنکردنی تەنیا ئەو نەخۆشانەی کە دەکرێت سوودمەندن بن لەم پڕۆگرامە بە پێی مەرجە زانستییەکان.
- پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ هەر نەخۆشێک لە پلاتفۆڕمی ڕێکخراوی سویس کڕۆس.
- بە دواداچوون و ئامادەکردنی نەخۆشەکان بۆ ناردنیان بۆ پشکنین لە نەخۆشخانە لە دوای گەڕانەوەی لیستی نەخۆشەکان لەلایەن رێکخراوی هاوبەشەوە.
- سەرپەرشتیکردنی گواستنەوەی نەخۆشان و سەرپەرشتیکردنیان لە کاتی گەیشتن بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنین لە لایەن پزیشکانی رێکخراوی سویس کرۆس.
- ئامادەکردنی راپۆرتی مانگانەی پرۆژە و راپۆرتی کۆتایی پرۆژە.
- هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تر كە لەلایەن بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رابسپێردرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس لە پزیشکی گشتی.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- شارەزایی سەرەتایی کۆمپیوتەر (Word, Excel) بۆ ڕاپۆرتکردن.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
تێبینی:
١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( سێ هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.
٢– ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:
- ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
- ئەگەر قوتابی بێت.
- ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.


