داتا ئێنتری – کەرکووک

ناونیشان: داتا ئێنتری

ژماره‌: ٢

 دیناری عیراقی ٧٠٠ هەزار موچە:

شوێنی كاركردن: کەرکووک

رێكه‌وتی راگرتنی هه‌لی كار: ٥/٣/٢٠١٩

مەرجە شارەزایی تەواوی لە زمانی عەرەبی هەبێت.

 

کار و بەرپرسیاریەتیی: تۆماركه‌ری زانیاری

بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ: کارمەندی پێشکەوتووی ئازیزان.

 

مەبەست: كارمه‌ندی تۆمار كردنی زانیاری به‌رپرسه‌ له‌ ڕایكردنی گشت ئه‌و كارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ تۆماركردنی زانیاری به‌دواداچوونی كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ داتای ئازیزان.

 

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

  _ پێشوازی كردن و ڕێنمایی كردنی ئازیزان و كه‌س و كاریان له‌ كاتی  سه‌ردانیكردنیان بۆ ئۆفیسه‌كانی به‌شی ئازیزان.

_ وه‌رگرتنی گشت پێداویستیه‌كانی كه‌سی به‌ مه‌به‌ستی تۆمار كردنی ناوی ئازیز له‌سه‌ره‌تا كه‌ ئه‌ویش به‌ فۆڕمێكی دیاریكراو ده‌بێت بۆ دروست كردنی  فایلی تایبه‌ت به‌ ئازیز.

_ وه‌رگێڕانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ وه‌رگێڕان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی

شارەزایی تەواوی هەبێت لە زمانی عەرەبی (نوسین وخوێندنەوە و قسەکردن).

_ توانا و لێهاتوویی هەبێت لە خێرا تۆمارکردنی داتای زمانی عەرەبی.

_ سكان كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست به‌ ئازیز .

_ تۆماركردنی ناوی ئازیز له‌به‌سته‌ری مانگی سوری ئیماراتی و وه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و به‌ڵگه‌ نامانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ هه‌ر ئازیزێك .

_ تۆماركردن و ڕاگرتن و نوێكردنه‌وه‌ی داتابه‌یسی ئازیزان هه‌روه‌ها دڵنیابوون له‌ دروستی داتاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت به‌ پێی پێویستی و داواكاری.

_ ئاماده‌كردنی لیستی ناوی ئازیزان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ .

_ تۆماركردنی گشت به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ ئه‌پڵۆدكردن له‌ داتابه‌یسی كوردستان.

_ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی كه‌ مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ هۆی به‌رده‌ست نه‌بوونی ته‌له‌فۆن یان گۆرینی ناو نیشان .

_ هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییه‌كی دیکە کە بەڕێوه‌بەره‌كه‌ی  پێی بسپێرێت

خوێندکار و کارمەند لە هەر رێکخراو و ناوەندێکی دیکە بەربژێر ناکرێن بۆ ئەم پۆستە

بەسەرچووە

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە