پڕۆژە تەندروستییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی - ٢٠٢٠
پڕۆژەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ وەزارەتی تەندروستی
- ئەم پرۆژەیە بریتییە لە دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر بۆ وەزارەتی تەندروستی و گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
- بری پارەی خەمڵێنراو بۆ پێداویستییە پزیشکییەکان زیاتر لە 258،000،000 دیناری عێراقی بووە و هاوکات سپۆنسەرانی ئەم پرۆژەیە کۆمپانیای زینۆ فارما، کۆمپانیای هاوکاری رێکخراوی نەهری بووە.
پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
- بڵاوکردنەوەی رێکار و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنای نوێ.
- دابینکردن و ئامادەکردنی پێداویستی خۆپارێزی.
- بڵاوکردنەوەی برۆشەر و پۆستەر لە گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەمپەکان بە هەردوو زمانی (کوردی و عەرەبی).
- ئامادەکردنی خێوەتگەیەکی ئێمێرجنسی بە هاوبەشی لەگەڵ لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ هەر ئەگەرێکی لە ناکاو.
- بودجەی ئەم پرۆژەیە 21،700،000 دیناری عێراقی بووە.
پرۆژەی تەرخانکردنی نەخۆشخانەی 50 تەختی بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
- بڵاوکردنەوەی رێکار و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنای نوێ.
- دابینکردن و ئامادەکردنی پێداویستی خۆپارێزی.
- بڵاوکردنەوەی برۆشەر و پۆستەر لە گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەمپەکان بە هەردوو زمانی (کوردی و عەرەبی).
- ئامادەکردنی خێوەتگەیەکی ئێمێرجنسی بە هاوبەشی لەگەڵ لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ هەر ئەگەرێکی لە ناکاو.
- بودجەی ئەم پرۆژەیە 21،700،000 دیناری عێراقی بووە.
پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی خەلیفان
- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەڵدەستێت بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان کە بڕی بودجەی دابینکراو بریتییە لە: 120،000،000) دیناری عێراقی و لەلایەن بەرێز (نەهرۆ محەمەد قادر رواندزی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سپۆنسەری دەکرێت.
پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەحرکە
- مانگی ٣ی ٢٠٢٠ پڕۆژەی درووستکردنی نەخۆشخانەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەحرکە دەستی پێکرد.
- جگەلە دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی، دەزگا بەشداری کردووە لە دابینکردنی(298،320،000) دیناری لە ڕێگەی سپۆنسەر و خێرخوازانەوە.
شایانی ئاماژەپێدانە ئەم پرۆژەیە بە هاوبەشی پارێزگاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر بونیاد دەنرێت.
پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزی
- ئەم پرۆژەیە دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزی وەک دەمامک و پەنجەوانە و کەلوپەلی پاککەرەوە و دەرمانی ڕشاندن و ئامێری گەرمی پێوی لە خۆدەگرێت، کە لەکاتی گەیاندنی هاوکارییەکان دەزگا بۆ سەلامەتی کارمەندان و خۆبەخشان و سوودمەندان سوودی لێوەرگیراوە.
- بودجەی ئەم پرۆژەیە 32،149،000 دیناری عێراقی بوو.
- کۆمپانیای هانزۆ، کۆمپانیای HBP، کۆمپانیای (عالم طب) بەخشەرانی ئەم پێداویستیانە بوون.